ناوی بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە مووسڵ ئاشكرا دەبێ
خواكوڕك
دوای دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆلردنەوەی موسڵ حەشدی شەعبی وەك هێزێك كە بە چەندین شێوەو سیناریۆیی جیاجیا خۆی گەیاندۆتە نێو موسڵ كە ئێستا دوانزە فرقەی جیاوازی لە نێو موسڵدا هەن كە هەریەكە یان بە جیا فەرمان لە سەركردەكان و حزبە بەشدارەكانی نێو حەشدی شەعبی وەردەگرن, كە بوونی ئەو هێزە جیاوازانە بەجلی مەدەنی وسووپای عێراق خۆیان گەیاندۆتە موسڵ كە ئەمەش بووەتە مایەیی ترسێكی زۆر بۆ خەلكی موسڵ .
(خواكوڕك) لە سەرچاوەیەكی تایبەت دەستی كە وتووە, كە حەشدی شەعبی لەدوای ئەوەی سوپای عێراق و پێشمەرگە چەند ناوچەیەكی كۆنتڕۆلكردەوە ئەوان بە جلی مەدەنی و سەربازی چەندین بارەگای جیاوازیان كردۆتەوە لە چەند گەڕەكێكی نێو موسڵ كە ئەمەش بووەتە مایەیی ترس و هەڕەشە لە سەر پێكهاتەی مەسحی و عەرەبە سوونەكان.
ئێستە لەنێو ئەو بارەگایانەی حەشدی شەعبی بە جلوبەرگی پۆلیسی عێراقیەوە پەلاماری خەڵكی دەدرێ و خەڵك دەكوژرێ و دەڕفێنرێن، ئەمەش لە جیاتی ئەوەی لەو شوێنانەی كە ئازاد كراون، ئاسایش فەراهەم بكرێ بۆ هاووڵاتییان، بە پێچەوانەوە بەڕەڵایی و بێ سەروبەرییەكی ئێجگار زۆریان دروست كردووە، كە لە دەرەنجامیدا سەر و ماڵ و سامانی دانیشتووانی ناوچەكە لە هەڕەشەدایە و هیچ كەسێك نیە بیانپارێزێ، دزی و تاڵانیەكی زۆر پەیدا بووە، پۆلیس و سوپای عێراقیش هیچ دەسەڵاتێكیان نییە لە بەرامبەریدا، دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە دەست حەشدی شەعبی دایە.
ئەمانەی خوارەوە ناوی بارەگاكانی حەشدی شەعبیین لە مووسڵ:
١- نووسینگەی شەهید سەدر، عەبدوڵا مەحمود ئەعرەجی بەرپرسیەتی، لەو ناوچانە بارەگایان كردووەتەوە:
أ- ناحیەی بەرتڵە.
ب- گەڕەكی سوكر.
ج- گەڕەكی تەئمیم.
د- گەڕەكی سۆمەر.
ح- گەڕەكی قادسیە.
٢- هێزی بەدر، محەمەد سەعید تائی بەرپرسی ڕێكخراوی بەدر بەرپرسیەتی و لەو شوێنانە بارەگایان كردووەتەوە:
أ- ناحیەی بەرتڵە.
ب- نووسینگەی بەدر لە گوندی شرێخان.
ج- گەڕەكی سۆمەر.
د- گەڕەكی وەحدە.
ج- گوندی سادە و بوعوێزە.
ی- گەڕەكی جەزائیر.
٣- ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، محەمەد ئیبراهیم بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بەرپرسیارییەتیان دەكات، لەو شوێنانە بارەگایان كردووەتەوە:
أ- ناحیەی بەرتڵە.
ب- گەڕەكی تەئمیم.
ج- گەڕەكی ئاریچیە.
٤- عەسائیبی ئەهلی هەق، لەم ناوچانە نووسینگەی هەیە:
أ- گەڕەكی قودس.
ب- گەڕەكی كەرامە.
ج- گەڕەكی تەئمیم.
د- گوندی بوعوێزە.
٥- گردبوونەوەی دیموكراتی شەبەك، حەنین قەدۆ بەرپرسیارییەتی لەدەستە و لەم ناوچانە نووسینگەیان هەیە:
أ- گوندی عەلی ڕەش.
ب- گەڕەكی تەحریر.
ج- گەڕەكی تەئمیم.
د- گەڕەكی كەرامە.
ح- گوندی گۆپجەلی.
ی- گوندی سادە و بوعوێزە.
خ- گەڕەكی تەحریر.
و- گەڕەكی قودس.
٦- بارەگاكانی حزبی دەعوەی ئیسلامی، بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی لە حەمدانیە نووسینگەی هەیە بە سەرپەرشتی سەبیح گویزە.
٧- ڕاپەڕینی شەعبانیە لە مووسڵ، بە سەرپەرشتی عەلی جاسم.
٨- حزبی دوعای ئیسلامی، سەر بە نووسینگەی مەتبی شەهید سەدرە و لە گەڕەكی حەدبایە بەرانبەر بزیشكی ددان بە سەرپەرشتی عەتیە.
٩- مەكتەبی دەولەی فورسان لە گەڕەكی تەحریری مووسڵ.
١٠- نووسینگەی بزوتنەوەی بابلیونی رەیان كلدانی لە حەمدانیە و لە سەنتەری قەزای تلكێف.
١١- مەكتەبی سورایا بە سەركردایەتی سەلوان مومیكا لە حەمدانیە.
١٢- نووسینگەی حزبی دەعوهی ئیسلامیی نوری مالیكی لە گەڕەكی ئینتسار.
١٣- جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی عێراقی، بە سەرۆكایەتی فەواز جربال كە هاوپەیمانە لەگەڵ عەمار حەكیم لە گەڕەكی مەسارف.