ئێران وڵاتی لە سێدارە دانە

خواكوڕك 
کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیهان لە ڕیزبەندی پێشەوە دەبینرێت لەبەجێ گەیاندنی سزای لەسێدارەدان.
بەپێی دواین ئامارەکان لەماوەی ساڵی ڕابردودا زیاتر لە ٥۳۰ کەس لەسێدارە دراون کە ٤٤ لەو کەسانە چالاکانی سیاسی و کوردو عەرەبن و تەنها داوای چاکسازی و دژایەتی گەندەڵییان کردووە.
بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوەدەکەن ئەو کەسانە بەهۆی دژایەتیکردنی خواوە لە سێدارە دراون،چونکە بەبڕوای دەسەڵاتدارانی ئێران دژایەتی دەسەڵات واتە دژایەتی کردنی خوا.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆرترین چالاکانی سیاسی کورد لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە لەدار دەدرێن.

س:العربیە

Back to top button