ئەسەد لە ترسا چی کردووە؟

خواكوڕك 
بەپێی زانیاریە هەواڵگریە ئەمریکیەکان بەشار ئەسەد لە ترسی ئەگەری دوبارە بونەوەی بۆردومان کردنی بنکە ئاسمانیەکانی وڵاتەکەی لە لایەن ئەمریکاوە،سەرجەم فڕۆکەکانی گواستۆتەوە بۆ بنکەی حەمیمیمی ڕوسی لە شاری لازیقیە.
بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای بە ئامانج کردنی بنکەی ئاسمانی شوعەیرات سوپای سوریا بەفەرمانی بەشار ئەسەدو لە پێناوپاراستنی فڕۆکە سەربازیەکان ئەو بڕیارەی داوە،هاوکات سایتی ئای ۲٤ ی ئیسرائیلی ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردۆتەوە لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە سەرجەم فڕۆکەکانی فڕۆکەخانەی باسل ئەسەد ڕەوانەی بنکە ئاسمانیە ڕوسیەکە کراون”.

س:عربی 21

Back to top button