شاخه‌وان عبدالله‌ وه‌ڵامێكی توندی عه‌ممار حه‌كیم ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق (عه‌ممار حكیم) رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌ندرێت، ته‌نها یه‌ك ده‌وڵه‌ت دانی پێدا ده‌نێت ئه‌ویش ئیسرائیله‌،پاش ئه‌م لێدوانه‌ش په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ توندی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت”گه‌لی كورد شه‌رعییه‌تی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌ “به‌ڕێز حه‌كیم” و هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ وه‌رناگرێت.

(شاخه‌وان عه‌بدوالله‌) په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه‌”پێمان سه‌یره‌ ئه‌مه‌ لێدوانی عه‌ممار حه‌كیم ه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی له‌ رابردوو پشتگیری دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد بوون، بۆیه‌ به‌داخه‌وه‌ نیگه‌ران بووین ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك تر بوایه‌ جگ له‌ عه‌ممار حه‌كیم هێنده‌ی پێی نیگه‌ران نه‌ده‌بووین.

عبدالله‌ زیاتر گوتویه‌تی” پێویسته‌ عه‌ممار حه‌كیم و سه‌رانی به‌غدا باش ئه‌وه‌ بزانن كه‌ گه‌لی كورد شه‌رعییه‌تی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌ نه‌ له‌ ئه‌و نه‌ له‌ هیچ كه‌سێكی تر وه‌رناگرن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش له‌ كه‌س ناكه‌ن، به‌ڵكو شه‌رعییه‌تی ئه‌و پرسه‌  و بڕیاردان له‌ ده‌وڵه‌تی كوردی ته‌نها له‌ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری كوردستان وه‌رده‌گرێت.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی باسی ئه‌وه‌شی كردوه‌” كه‌ ته‌نها ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل نیه‌ دان به‌ ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌نێت، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی تری عه‌ره‌بیش هه‌ن كه‌ دان به‌و ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌بینین له‌ داهاتوو زۆر شت بۆ ئه‌و خه‌ڵكی تریش روون ئه‌بێته‌وه‌، لێدوانه‌كه‌ی ناوبراویش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نها ئیسرائیل رێز له‌ ماف و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گرن و لێدوانه‌كانیش به‌ به‌شێك له‌ رێكلامی ئه‌رێنی بۆ ئیسرائیل له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.

Back to top button