بزانه پلهی گهرما چی لێدێت و باران دهبارێت یان نا
خواكوڕك
بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان سهبارهت به باران بارین لهم چهند رۆژهی داهاتوو رایدهگهێنێت” له ئێستادا چاوەڕێ دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ بەرز ببێتەوە، بەڵام نەک بەو شێوەیەیی لە میدیاکانەوە بڵاو کراوەتەوە.
(فازڵ ئیبراھیم) بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان رایگهیاندوه” ئێستاش پلەی گەرما دوو تا سێ پلە بەرز دەبێتەوە تا ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو 23/4/2017 بەڵام بەپێی پێشبینییەکان چاوەڕوان دەکرێت، لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین بۆ ماوەیەکی کورت ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە، ڕێژەی بارانبارینەکەش بەپێی شوێنی جوگرافیای ناوچەکان دەگۆڕێت.
ناوبراو ئهوهشی رایگهیاندوه”بارانبارینەکە تا دوا نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 24/4/2017 بەردەوام دەبێت.