ئه‌نه‌كه‌سه” ئه‌و چه‌كه ئاشكرا ده‌كات كه په‌كه‌كه لێی ده‌ترسێت له رۆژئاوا
خواكوڕك
سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد–سووریا (ئەنەکەسە) رایده‌گه‌ێنێت” باره‌گاكانی ئێمه له رۆژئاوا زیاترن له 40 باره‌گا كه په‌كه‌كه به زۆر پێی داخستووین و رێگا نادات بیكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ئه‌و باره‌گانه ده‌كه‌ینه‌وه، له ئێستاشدا په‌كه‌كه ترسی لێنیشتووه چونكه باش ده‌زانێت چه‌كی ده‌ستی ئێمه جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی رۆژئاوایه.
(ئیبراهیم برۆ) سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له رۆژئاوا رایگه‌یاندوه” ئه‌ندام و كادیر و جه‌ماوه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه هه‌میشه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه سزاده‌درین و گه‌مارۆیان دراوه، زیاتر له 40 باره‌گامان له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه داخراوه و هێرشكراوه‌ته سه‌ری، به‌ڵام بڕیارمان داوه باره‌گاكانمان بكه‌ینه‌وه چونكه ئه‌وه مافێكی سرووشتی ئێمه‌یه و حه‌قی خۆمانه كاری خۆمان بكه‌ین له رۆژئاوا، ئێمه شه‌رعیه‌تی خه‌ڵكی رۆژئاوامان هه‌یه،به‌ڵام به‌داخه‌وه (پەیەدە) بە هەموو شێوەیەک کار دەکات بۆ ئەوەی هێزە کوردستانییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان سەرکوت بکات، بەڵام پێی ناکرێت، چونکە ڕۆژانێک، ئێمە لە بەردەم ڕژێمی بەعسی سووریادا چۆکمان دا نەدا، بۆ ئەوانیشی دانادەین. ئێستاش دەیانەوێت بە هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە هەموو حزبەکان بخەنە ژێر فشاری خۆیانەوە، په‌یه‌ده كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت له دژی كورد درێغی نه‌كردووه و ناشی كات، ئێستاش به سه‌دان كادیری ئێمه لای ئه‌وانه و به‌شێكی زۆریشیان ته‌سلیم به رژێمی سوریا ده‌كات، چونكه ئه‌وان پیاوی رژێمی به‌شارن، له‌سه‌ر ئه‌م پێشێلكاری و خۆ به شت زانیه ئیمه چه‌ندین راپۆرت و نوسراومان داوه‌ته حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كورد و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش.
برۆ زیاتر گوتویه‌تی” ئه‌و چه‌كه‌ی ئێمه دیفاعی پێ له خۆمان ده‌كه‌ین، ته‌نها جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی رۆژئاوایه كه په‌كه‌كه زۆر لێی ده‌ترسێ و ناهێڵیت ئیمه كاری خۆمان بكه‌ین، به‌ڵام ئیمه له رێگایه‌وه به رێگای دیبلۆماسی و زمانی دیالۆگ به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌رچه‌نده په‌یه‌ده و په‌كه‌كه هه‌ر به‌رده‌وامن له كاری ناڕه‌وا و خراپه‌كاری به‌رامبه‌ر به ئێمه به هه‌مووشیوه‌یه‌ك، له هه‌مانكاتدا په‌یه‌ده زۆر هه‌وڵ ده‌دات بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێو كورداندا، ئەو هەڵمەتەی دوایی ئەنجامی دا، بۆ ئەوە بوو کە ئێمە کاردانەوەمان هەبێت و شەڕ لە نێوانانماندا هەڵگیرسێت، بەڵام ئەنەکەسە ڕێگای ئەوەی نەدا.”
له كۆتاییدا سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا هیوای خواست ” كه پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوا بڕۆنه وه خاكی رۆژئاوا، ئه‌وكات هه‌موو بابه‌تانه گۆرانكارییان به‌سه‌ردا دێت، ئه‌م بابه‌ته‌شمان بۆ به‌رپرسانی ئەمەریکا باس كرد کە ئەمەریکا بە جیددی بایەخ بە پێشمەرگەی رۆژ بدات، بۆیە ڕەنگە لە داهاتوودا ئەو لەشکرەمان فراوان بکەین.