ئه‌ردۆگان به ترامپم گوت ده‌بێت یه‌په‌گه له ناو ببردرێت

خواكوڕك
سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه له خاكی سوریا و رۆژئاوای كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” له ئیستادا سوریا له‌ت له‌ت كراوه و دابه‌ش بووه، بۆ ئه‌م پرسه‌ش سه‌رۆكی ئه‌مریكام ئاگاداركردۆته‌وه كه پیویسته یه‌په‌گه كۆتایی پێبێت و له ناوببردرێت.
(ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سه‌رۆك كۆماری توركیا له میانه‌ی به‌شدرایكردنی له به‌رنامه‌ی (بلا حدود)ی كه‌ناڵی جه‌زیره رایگه‌یاند:سوریا پارچه‌ر پارچه كراوه، ئه‌مه‌مه به (دۆناڵد ترامپ) سه‌رۆی ئه‌مریكا راگه‌یاندوه، پێویستیشه كۆتایی به یه‌په‌گه بهێندرێت له سوریا.
ناوبراو باسی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا كرد‌و گوتی” ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا فێڵی لێكردووین، به‌ڵام باوه‌ڕم وایه، سیاسه‌تی ئه‌مریكا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت و وه‌كو پێشوو مامه‌ڵه ناكه‌ن له‌گه‌ڵ پرسه‌كان.