ئاری هه‌رسین: چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دێته‌ ده‌نگ و رایده‌گه‌ێنێت” پیویسته‌ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، پاشا ئه‌و بابه‌ته‌ بیته‌ جێی مشتومڕی ئێمه‌ی په‌رله‌منتار.

(ئاری هه‌رسین) په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه‌”بابه‌تی ریفراندۆم و په‌رله‌مان جدیه‌ و كاری پیویستی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌می حزبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ رێكبكه‌ون، بۆ بابه‌تی كاراكردنه‌وه‌ و چۆنیه‌تی به‌گه‌ڕخستنی، چونكه‌ ئه‌و پرسه‌ چه‌نده‌ پرسێكی یاسایی بێت هێنده‌ش زیاتر پرسیكی سیاسیه‌، كه‌ ئه‌وان رێككه‌وتن پاشان ئیمه‌ی په‌رله‌منتاریش قسه‌ی خۆمانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

هەرسین زیاتر گوتویه‌تی” ئه‌بێ ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت دیاریکردنی پۆستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و وەزارەتەکانیش، لە دەرەوە و بەڕێککەوتنی سیاسی نێوان لایەنەکان کراوە، نه‌ك هه‌ڵبژاردن یاخود بابه‌تێكی تر، بۆیه‌ پێویسته‌ ریككه‌ونی سیاسی هه‌بێ.

Back to top button