نرخی نه‌وت دابه‌زی

خواكوڕك

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئێوارەی ئەمرۆ 21ی 4ی 2017 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 53 دۆلار و 1 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و نرخی نەوتی ئەمریكیش بە 50 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە”.

پێشتر نرخی نەوتی برێنت بە 55 و 40 سەنت مامەڵەی پێوەكراو و نەوتی ئەمریكیش بە 52 و 66 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام ئەمرۆ سه‌ر له‌ به‌یانی نرخی نه‌وت دابه‌زی.
وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، ئەمەش بە ماوەیەکی کەم دوای ڕێککەوتنەکەش نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد”.

Back to top button