ئایا قادر عه‌زیز ده‌چێته هه‌ولێر؟
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/08/13933111_1081015428645202_1651161307_n.jpg)
خواكوڕك
دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، قادر عه‌زیز پۆستی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی له هه‌ولێر وه‌رده‌گرێت.
له ئێستادا له‌نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له هه‌ولێر، ناكۆكی و ناره‌زایه‌تی دروستبووه له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه.
به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێیانوایه. مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك بڕیار ده‌رده‌كات بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێكخستنه‌كان یان به‌لانی كه‌م پرس و راوێژیان پێ بكات.
یه‌كێتیه‌كانی هه‌ولێر ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه، كه به‌هۆی ناكۆكیكانی پێشتری قادر عه‌زیز له‌گه‌ڵ پارتی، ره‌نگبێ له داهاتوودا كێشه و گرفتی نوێ بۆ ئه‌وان دروست بكات.