چيمان ماوە بۆ سەربەخۆیی ؟
یاد سرێشمەیی
خەباتی چەند سالەی شاخو شار تێری ئەوەدەكات بە یارو نەیاری كورد بڵێن سەربەخۆی خواستی كاربۆكراوی ئێمە ئەمڕۆش نەبێت سبەی دەبێت ببێت.
ئەزمونكردنی حكومەتێكی چەند ساڵە كە تێدیا مافی پێكهاتە جیاوازەكانی ناوی و ئاسایشی تاكەكانی پارێزراوە, بای ئەوە دەكات كە بە هەموو جیهان بڵین كورد بەپشت بەستن بە چەند ساڵی رابردوو نمونەیەكی سەركەوتووی حوكمڕانی و تا ئاسیتَكی زۆر دیموكراسیو مەدەنی تاقی كردۆتەوەو سەركەوتوو بووە, توانای خۆبەرێوەبەری لە زۆر ولاتان زیاترە.
خراپی پەیوەندیەكانی هەولێرو بەغدا هەولە بێوچانەكانی عەبادی بۆ دەست بە روو وەنانی كوردو پەراوێز خستنی و بەڵارێدابردنی حكومەتی شەراكەتی , بەسن بۆ ئەوەی جیهان لەوە تێبگات چیتردانوی ئەو پێكهاتانە بەیەكەوە ناكولێت.ئەو بەیەكەوە لكاندنە نا بە دلیە تاسەر نابێت.
بەتەمەن داچوونی رێككەوتننامەی سایكس-بیكۆو هاوكات هەلنەكردنی لەگەڵ خواست و بەرژوەندیەكانی كارەكتەرە باڵادەست و سەرەكیەكەی ناوچەكە (ئەمریكا) بەسە بۆ ئەوەی ئەو پەیماننامەیە بەمردووی بچنە مێژوو ئیتر دونیا دان بەو سنورانە بنێت كە بە خوێن كێشراونەتەوە,
دژایەتی یەكتر و ململانێی نالۆژیكانەی حزبی كە هەمیشە بوەتە درزێك لێیەوە نەیارانی كورد بەربەست بۆ سەربەخۆی كوردستان دروست دەكەن بەسن بۆئەوەی تێبگەین كە تا بەو ئاراستە سیاسیە مامەلە بكەین دەبینە یاری پێكەری ئەمو ئەو.
بۆیە ئێستا چی وامان نەماوە بۆسەربەخۆی هەموو تایبەتمەندیەكانمان تێدمەوجودە وە دۆخی گەرمی ناوچەكەش رێگا خۆشگەرە كە بەوخەونە لە مێژینەمان بگەین تەنها پێویستە هەموومان لە پێناو ئەو دەرفەتە زێرینە جیاوازیە حزبیەكانمان كاڵبكەینەوە لە پێناو كوردستان یەك دەنگ و هاوئاهەنگ بین.