عەبدولڵا كوێخا موبارەك: سەركردایەتی گۆڕان لەدوورەوە ناكرێت

خواكوڕك 

داوا لە نەوشێروان مستەفا دەكرێت بگەرێتەوە بۆ كوردستان و سەركردایەتی گۆڕان لەدوورەوە ناكرێت

عەبدوڵای کوێخا موبارەک، بەرپرسی مەكۆی چەمچەماڵی ئەو حزبە، رایدەگەێنێت، سەركردایەتی كردنی گۆڕان لەدوورەوە ناكرێت و  داوا لە نەوشیروان مستەفا دەکات ئەگەر لەتواناشیدا نیە بگڕێتەوە چونکە ئەو بزوتنەوەیەی ئەو دروستی کردووە وەکو ئەوە نەبوو کە چاوەڕوانی لێدەکرد هەروەها دەشلێت دۆخی ناو گۆڕان پێویستی بە نەوشێروان مستەفا هەیە چونكە ناكۆكی و شەڕی پلە و پۆست لەناو گۆڕاندا، پێویستی بە ئەو هەیە بۆ ئەوەی كۆتای پێ بێنێت”.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان ئاماژەی بە ناكۆكی ناو گۆڕان و شەڕی پلە و پۆست داوە، دەلێت رۆشتنی نەوشێروان مستەفا بۆتە هۆكاری ئەو دۆخەی گۆران و دەلێت تەنها بەگەرانەوەی ئەو چارەسەر دەبێت و چونكە لەپاش ئەودا گۆڕاندا ناكۆكی زۆر  بۆ دروست بووە لەسەر پلە و پۆست”.

شایانی باسە پاش 23ی حوزەیران نەوشێروان مستەفا رێكخەری گۆڕان،  وڵاتی بەجێ هێش پاش گەرانەوەی یەك مانگە و واژوو كردنی رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان جارێكی تر كوردستانی بەجێ هێشتەوە و تەنانەت لەكاتی مرنی هاوسەری و  پرسەكەش نەگەرایەوە كوردستان”.

 

Back to top button