بارزانی بەبۆنەی 119 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی چی بە رۆژنامەنووستان دەلێت

خواكوڕك 

لە پەیامێكدا بەبۆنەی (119) مین ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردی دا مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەلێت مایەی شانازییە كە لە وڵاتەكەماندا ڕۆژنامەگەری و كاری میدیایی لە سایەی ئازادی و فرەیی سیاسی قۆناغی باشی بڕیوە. ئەمەیش دەرفەتێكە بۆ ئەوەی ڕۆژنامەگەریی ببێتە هۆكارێكی گرنگ بۆ گەشەپێدانی كولتووری و هۆشیاریی سیاسی و كۆمەڵایەتی لەناو خەڵكی كوردستاندا. لە هەمانكاتیشدا ڕۆژنامەگەریی كوردی سەكۆیەكی گرنگی گەیاندنی پەیامی گەلی كوردستان و مافە ڕەواكانی بێت بۆ هەموو جیهان.

هەر لەپەیامەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشلێت جێگەی خۆیەتی كە لەم بۆنەیەدا دەستخۆشی لە میدیاكار و ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بكەم كە لە قۆناغە جیاجیاكانی ژیانی گەلەكەمان زەحمەتێكی زۆریان كێشاوە و شوێنی دەستیان دیارە. بە هەمانشێوەیش لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و لە پۆششدانی هەواڵەكانی جەنگ و قارەمانێتیی پێشمەرگە ڕۆڵی بەرچاویان گێڕاوە و قوربانیشیان داوە. ئەوەیش دووپات دەكەمەوە كە پشتیوانی مافی ڕۆژنامەنووسانم و پێویستە دۆخی ڕۆژنامەگەریی كوردی لە هەموو ڕوویەكەوە بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت.

دەقی پەیامەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان 

پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی سەتونۆزدەهەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەتونۆزدەهەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، پیرۆزبایی لە هەموو میدیاكار و ڕۆژنامەنووس و سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.

مایەی شانازییە كە لە وڵاتەكەماندا ڕۆژنامەگەری و كاری میدیایی لە سایەی ئازادی و فرەیی سیاسی قۆناغی باشی بڕیوە. ئەمەیش دەرفەتێكە بۆ ئەوەی ڕۆژنامەگەریی ببێتە هۆكارێكی گرنگ بۆ گەشەپێدانی كولتووری و هۆشیاریی سیاسی و كۆمەڵایەتی لەناو خەڵكی كوردستاندا. لە هەمانكاتیشدا ڕۆژنامەگەریی كوردی سەكۆیەكی گرنگی گەیاندنی پەیامی گەلی كوردستان و مافە ڕەواكانی بێت بۆ هەموو جیهان.

جێگەی خۆیەتی كە لەم بۆنەیەدا دەستخۆشی لە میدیاكار و ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بكەم كە لە قۆناغە جیاجیاكانی ژیانی گەلەكەمان زەحمەتێكی زۆریان كێشاوە و شوێنی دەستیان دیارە. بە هەمانشێوەیش لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و لە پۆششدانی هەواڵەكانی جەنگ و قارەمانێتیی پێشمەرگە ڕۆڵی بەرچاویان گێڕاوە و قوربانیشیان داوە. ئەوەیش دووپات دەكەمەوە كە پشتیوانی مافی ڕۆژنامەنووسانم و پێویستە دۆخی ڕۆژنامەگەریی كوردی لە هەموو ڕوویەكەوە بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت.

ئێستا كە خەبات و قوربانیدانی گەلەكەمان گەییشتووەتە قۆناغێكی هەستیار و یەكلاییكەرەوە داوا لە ڕۆژنامەنووسانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم دوور لە هەر جۆرە ئینتمایەكی سیاسی قەڵەم و هزر و تواناكانیان بخەنەگەڕ بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی. چونكە سەربەخۆیی موڵكی هەموو كوردستانە و پڕۆسەیەكە بۆ پێشكەوتنی گەلی كوردستان و بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەكە.

مسعود بارزانی

21ـی 4ـی 2017

Back to top button