سعودیە دەستی بەجوڵەكرد بۆ لاواز كردنی ئێران لە عێراق 

خواكوڕك 
وێڕای بەردەوام بونی ناکۆکیەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی سعودیە و عێراق، بەڵام لەم دواییانەدا سعودیەکان لە ڕێگەی پەیوەندیە دبلۆماسیەکانیانەوە توانیویانە هەنگاوی گەورە بنێن بە ئاراستەی نزیک کردنەوەی عێراقیەکان لە خۆیان و دورخستنەوەیان لە ئێران”.
ئاژانسی ئەلمۆنیتەر ئاماژە بە وەستانی هەڵمەتە میدیاییەکانی نێوان سعودیە و عێراق و باشبونی پەیوەندی نێوانیان دەکات،ئەوەش دوای دیداری بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە”.
عەبدولباری زێباری بەرپرسی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە گەشەسەندنی پەیوەندیەکانی هەردوولا بناغەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ۲۰۰۳ بۆ ۲۰۰٥ ئەوەش دوای سەردانی عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیە بۆ بەغداد”.
وێڕای تەئکیدکردنەوەی دوو لایەنە لە هاوکاری کردنی بەردەوام لە پرسی تیرۆر و ئابوری بەڵام ئامانجی سعودیەکان لەو هەوڵانە دورخستنەوەی ئێراقیەکانە لە ئێران و لە دوای دەستبەکاربونی ترەمپیش چاوەڕێی پەرەسەندنی زیاتری پەیوەندیەکانی عێراق و سعودیە دەکرێت بەو پێیەی دەسەڵاتی ئێستای عێراق کە حەیدەر عەبادی سەرکردایەتی دەکات خۆی بە هاوپەیمانی ئەمریکا دەزانێت و سعودیەش لە ناوچەکە دۆستە قەدرگرانەکەی ئەمریکایە،لە دواین سەردانی جوبەیر بۆ عێراق زۆرێک لە هێزە عێراقیە نەیارەکان ئێران بە دڵگەرمیەوە لەو سەردانەیان ڕوانی.

س:المۆنیتۆر

Back to top button