محه‌مه‌د حاجی: پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی لای سه‌رۆك بارزانی زۆرگرنگ و پڕ بایه‌خه
خواكوڕك
راوێژکارێكی سیاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم و رای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند”تا ئه‌م ساته هیچ ووڵاتێك دژی ریفراندۆم نیه، ئه‌گه‌ر ریفراندۆمیش بكه‌ین ئه‌وا به دڵنیایه‌وه بۆچوونی ئه‌وان زۆر باش ده‌بێت.
(د.محەمەد حاجی) راوێژکاری سیاسی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاندوه”مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی گه‌لی كوردستان ده‌مانه‌وێت به دونیا و عێراق و هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كای نێوده‌وڵه‌تیش بڵێین، كه گه‌لی كوردستان چی پێویسته و چی ده‌وێت، ئه‌وه‌ی مایه‌یی خۆشبه‌ختیشه تا ئه‌م ساته هیچ ووڵاتێك به ڕه‌سمی دژی ئه‌و بابه‌ته نیه، بۆیه بڕوامان وایه به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئه‌وكات كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش رای باش ده‌بێت، كه زانی گه‌لی كوردستان چی ده‌وێت، بۆیه پاش ریفراندۆمیش راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت سه‌ركه‌وتووتر و ئاسانتر ده‌بێت.
حاجی زیاتر گوتویه‌تی ” به‌بڕوای من تا 5 مانگی تر ریفراندۆم له كوردستان ئه‌نجامده‌درێت، بۆیه بۆ ئه‌م پرسه لێكتێگه‌یشتنێكی باشی نێوخۆی ده‌وێت، پیویسته هه‌موومان پێكه‌وه‌بین له‌م پرسه نیشتیمانیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به نه‌بوونی لایه‌نێك له پرسه‌كه پرۆسه‌كه هه‌ر ده‌گرێ و سه‌ركه‌وتووش ده‌بێ به‌ڵام خۆشتر وایه ئێمه‌ی كوردستانیان هه‌موومان پێكه‌وه بین، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش(سەرۆک بارزانی) ئامادەیە لەگەڵ ھەموو لایەنەکان کۆبێتەوە و کێشەکان چارە بکات تا لەبارەی ریفراندۆم یەک ھەڵوێست بین، چونکە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی لای (سەرۆک بارزانی) زۆر جیددی و گرینگە لەبەر ئەوە ھەرشتێک بۆ ریفراندۆم پێویست بێت دەیکات و پرۆسەی سەربەخۆیش بەردەوام دەبێ تا دەگاتە ئامانج.”