سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ره‌خنه‌ی هه‌یه‌ و سه‌ره‌خۆشیش ده‌كات

خواكوڕك

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌به‌شه‌ ناوخۆییه‌كی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت” سه‌باره‌ت به‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر ڕوداوی بەشە ناوخۆییەكان پێكهێنراوە و ڕەخنەش لە هەندێك دەزگاكانی ڕأگەیاندن دەگرێت.
پڕۆفیسۆری یارتیدەدەر (رەزا حەسەن) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە پەیامێكدا دەلێت” بەداخەوە سەر لە ئێوارەی 21/4/2017 بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە لەبەشی ناوخۆیی كوڕان ئاگرێك كەوتەوە،ە بەداخەوە بووە هۆی شەهید بوونی كارمەندێكی بەرگری شارستانی و برینداربوونی خوێنكارێكی بەشە ناوخۆییەكە، لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەوەی ئەوكارمەندەی بەرگری شارستانی دەكەین كە لەپێناو پاراستنی گیانی خوًێنكارەكانمان، گیان بەخشی، هەر لێرەوە سوپاسی سەرجەم تیمەكانی بەرگری شارستان و تەندروستی و ئاسایش و پۆلیس و هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە زۆر بە خێرایی گەیشتنە شوێنی رووداوەەو ئەركەكەكانیان جێبەجێ كرد.
له‌ پەیامی سەرۆكی زانكۆی سلێمانیدا هاتووه‌” بەداخەوە هەندێ لە میدیاكان بەهۆی خێرا گواستنەوەی هەواڵەكانەوە، وە بەشێیكی تریشیان نابەرپرسانە زانیاری ناڕاست و هەڵەیان لەبارەی رووداوەكەوە بڵاو كردەوە كە پێویست بوو زیاتر رەچاوی باری دەروونی ئەو خوێنكارانە بەتایبەت ئەوانەیەیان لەدەرەوەی شارن و كەسوكاریان ئاگاداری هەواڵی رۆڵەكانیان نین.

 

Back to top button