هێرشێكی تیرۆریستی كرایه‌ سه‌ر ده‌زگای هه‌وڵگری رووسیا

خواكوڕك

هێرشێكی تیرۆریستی له‌ لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ده‌زگای هه‌وڵگری ناوخۆی رووسیا و كوژراو هه‌یه‌ به‌ هۆی ته‌قه‌ی چه‌كداره‌كه‌وه‌.

دوێنێ سه‌ر له‌به‌یانی له‌شاری (خابارۆڤسکی) رۆژهه‌ڵاتی رووسیا که‌سێکی چه‌کدار هێرشی کرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ که‌ به‌ FSB ناسراوه‌. به‌هۆی ده‌سترێژی گوله‌ وه‌ دوو كه‌س كوژران و پشێویه‌كی زۆر درووست بوو، به‌ڵام له‌ كۆتادا چه‌كداره‌كه‌ كوژرا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوخۆی رووسیا FSB سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ” که‌سێکی چه‌کدار دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته‌ نێو باڵه‌خانه‌ی ده‌زگاکه‌وه‌ له‌ شاری خابارۆڤسک و به‌رله‌وه‌ی بگاته‌ خاڵی پشکنین، ده‌ستی به‌ ته‌قکردن به‌ ده‌ورووبه‌ریدا کردووه‌، له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌کانیشدا، کارمه‌ندێکی ده‌زگاکه‌ و سه‌ردانیکه‌رێک کوژراون و هێرشبه‌ره‌که‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ کوژراوه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌که‌ ده‌ستیپێکردووه‌، به‌ڵام گومان ده‌كریت هێرشه‌كه‌ هێرشێكی تیرۆریستی بووبێت.

Back to top button