كاره‌با ده‌بێته‌ كه‌رتی تایبه‌ت

خواكوڕك

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتیی جیهان سەرقاڵی چاكسازین لە بواری كارەبادا. بۆ دابین كردنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی مۆڵكایه‌تی كه‌رتی كاره‌بایه‌، له‌كه‌تی گشتیه‌وه‌ بۆ كه‌رتی تایبه‌ت.

به‌ پێی زانیاریه‌كان وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌گه‌ڵ دوو راوێژكاری راوێژكاری له‌سه‌ر هێڵه‌ بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ دۆخی كاره‌بای كوردستان.

محەممەد ئەمین هەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند: ێشتر بەشی بەرهەمهێنان درایە كەرتی تایبەت و سەركەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام ئێستا دابەشكردنەكە گرفتە، چونكە بە جۆرێك فراوان بووە نزیكەی ملیۆنێك و 385 هەزار بەشداربووی كارەبا هەیە و زیاتریش دەبێ‌.

له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری پرۆژه‌كه‌وه‌ ووته‌بێژی كاره‌با ده‌ڵێت: لە دوو مانگی داهاتوودا ئەو كۆمپانیایانە راپۆرتەكانیان تەواو دەكەن و بەدڵنیاییشەوە پڕۆژەكە بە كۆمپانیا نێوخۆییەكان دەكرێت، بەڵام رەنگە پێویستی بە تەكنەلۆژیای نوێش هەبێت و لەو كاتەدا كۆمپانیاكان لەسەر ئاستی راوێژكار پێویستیان بە كۆمپانیای نێودەوڵەتی دەبێت.

كاره‌بای كوردستان گرفت و خه‌رجیه‌كی زۆری بۆ هاولاتیان و حكومه‌ت دروستكردووه‌. ماوه‌ی هه‌شت كابینه‌یه‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ كێشه‌ی كاره‌با به‌ته‌واوی بنه‌بڕ بكات. له‌ ئێستادا حكومه‌ت سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی گه‌وه‌ره‌یه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ گرفته‌كانی كاره‌با.

Back to top button