سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لا ده‌دری یان ده‌مێنێته‌وه له پۆسته‌كه‌ی
خواكوڕك
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند”پاش بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژراندنه‌كان و ئاڕاسته كردنی 17 پرسیار، بڕوایه‌كی زۆری درووستكردوه كه له شوێنی خۆی بمێنێته‌وه.
(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاندوه” پاش بانگهێشت كردنی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ نێو په‌رله‌مان و ئاڕاسته‌كردنی چه‌ندین پرسیار، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌وه، سه‌ر ئه‌نجام زۆربه‌ی لایه‌ن و په‌رله‌مانتاره‌كان وه‌ڵامی سه‌رۆكی كۆمسیۆنیان پێ رازیكه‌ر بوو، په‌رله‌منتارانیش پێیان وابوو كه سه‌رۆكی كۆمسیۆن كه‌سیكی پاك و بێگه‌رد و بی كێشه‌یه، بۆیه دووره متمانه‌ی لی وه‌ربگیرێته‌وه.
(عەرەفات کەرەم)گزیاتر گوتی” پێش دەستپێکردنی پرۆسەی لێپرسینەوە لەسەرۆکی کۆمسیۆن ئێمە سەردانی رەوتی سەدرمان کرد و ئەوانیش باسیان لەوەکرد، کە ئێمە مەبەستمان سەرۆکی کۆمسیۆن نییە، بەڵکو مەبەستمان ئەندامێکی سەربەلیستی دەوڵەتی قانوونە، چونکە بەپێی یاسا پێویستە سەرۆکی کۆمسیۆن بانگھێشت بکرێت، بۆیە ئەو بانگھێشت کرا تا دۆخی کۆمسیۆن روون بکاتەوە، مه‌به‌ستیشمان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌وله‌تی یاسا ده‌ربكرێت.