هاوڵاتیەك بۆ عەمار حەكیم ئێمە كە نەتەوەو زمان و خاك و فەرهەنگمان جیایە دڵنیات دەكەینەوە دەوڵەتیشمان جیادەبێت

خواكوڕك
دوای عەمارحەكیم لە دیدادرێكی كەناڵی (On live) لە وەڵامی پرسیارێك دەربارەی ئەگەری سەربەخۆی كوردستان دەلێت:” نەمزانیوە جگە لە ئیسرائیل هیچ وڵاتێكی دیكە پشتیوانی لە سەربەخۆی كوردستان بكات” ئەم قسەیەی عەمار حەمیم كاردانەوەی گەورەی لە شەقامی كوردی لێكەوتۆتەوەو لە سۆشیاڵ میدیا بە روونی هەستی پێدەكرێت.

لە هەریەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی فیسبوك و تویتەر ژمارەیەكی زۆری لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە بەپیشەی جیاجیاوە دەردەكەون لە بارەی قسەكانی عەمار حەكیم كۆمێنت یان بابەتێكیان نوسیووەو توڕەیی خۆیان بە رامبەر حەكیم دەبڕیووە, زۆرترینیان بۆینا نوسیووە, هیچ كەسێك ناتوانێت رێگری لە پڕۆسەی دەولەت سازی و سەربەخۆی كوردستان بگرێت.

هاوڵاتیانی كوردستان ئاماژەشیان بەو رقە ئەستوورەی عەرەب كردووە بە رامبەر بەكورد كە هەیەتی, تەنانەت بە جۆرێكە قولترین كێشەمەزهەبیەكانیان وەلا دەنێن ئەگەر هاتوو قسە لەسەر دژایەتی كوردستان بوو دەبنە یەك تیم, بۆیە لە كۆمێنتێك بۆ عەمار حەكیم نوسراوە ئێمە كە زمان و كلتورو خاك و نەتەوەمان جیاوازە دڵنیات دەكەینەوە كە دەولەتیشمان جیادەبێت.

شارەزایەكی كۆمەڵناسیش لەسەر ئەم بابەتە تێڕوانینی خۆی بە خواكوڕك گوتو دەلێت:” ئەم جۆرە وەڵامدانەوەیەی هاولاتیان كە لە جومگەكانی خوارووی سیاسیەتیش نین تەنها هاوڵاتی ئاسایی ئەو نیشتیمانەن دەرخەری ئەو راستیەیە كە خەلكی كوردستان پەرۆشی سەربەخۆییە, بۆیە بە هەموو شێوەیەك بەرگری لێدەكات, بە چەك بێت یان لە رێگەی تەكنەلۆژیاوە.

Back to top button