گۆڕان و یەكێتی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم هاوراین

خواكوڕك
ئەمرۆ شەممە 22ی 4ی 2017 سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان كۆبوونەوەیان لە بارەگای سەرەكی یەكێتی ئەنجامدرا، لە راگەیاندراوێكیش دا یەكێتی و گۆڕان رایان گەیاندووە، كە هەردوولا لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئێدارەی هەرێمی كوردستان هاوران”.
سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی یەكێتی گۆڕان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه، له‌به‌ر رۆشنایی مادده‌ی (11)ی رێكکه‌وتنامه‌ی سیاسیی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان پشتیوانی ده‌كه‌ین، كه تێدا هاتووه، هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه مافی چاره‌ی خۆنووسین و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مافی گه‌لی كوردستانه، پێویسته ئاماده‌كاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ بكرێت ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیشه، ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی نیشتمانییه و له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و هەروەها هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیداریی هه‌رێمی كوردستان”.
لە راگەیاندراوەكەشدا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ژیان خه‌ڵكی كوردستان و باشتركردنی دۆخی گوزه‌ران و چاككردنی باری دارایی و ئابووری، له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. ئاماژەش بەوە دراوە: “ڕێكخستنه‌وه و باشتركردنی كارگێڕیی خۆجێیی له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین، به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوە، له‌و پێناوه‌شدا كۆسپه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ڕێكکه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستنیشان كراون و میكانیزمی پەیویست بۆ جێبه‌جێكردنیان بڕیاری له‌سه‌ر دراوە”.
لەكۆتایی راگەیاندراوەكەی یەكێتی و گۆڕاندا هاتووە، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌ردوولا به‌هێزتر بكرێت و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بن، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ.