ئەمریكا لە ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە
خواكوڕك
لە ساڵیادی 119مین ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردی دا كونسوڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر سوپاسی رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکات دەلێت” لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، ڕێز دەگرین لە کارکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە دۆخی سەخت و مەترسیداردا کار دەکەن، و سوپاسی ئازایەتییان دەکەین کە ژیانی خۆیان زۆر دەخەنە مەترسییەوە بۆ ئاشکرا کردنی ڕاستییەکان، بەتایبەت لە جەنگی دژی داعشدا”.
وەك لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك لە پێگەی فەرمی خۆی دا بڵاوی كردۆتەوە، كۆنسوڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەشلێت میدیای سەربەخۆ، ئازاد و فرەڕەنگ ھۆکاری بنەڕەتین بۆ حوکمڕانی باش. وەکو سکرتێری گشتی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی موون وتوویەتی: ”داوا لە حکومەتەکان، سیاسەتمەداران، کۆمپانیاکان و ھاووڵاتییان دەکەم سووربن لەسەر پشتیوانی و پاراستنی میدیای سەربەخۆ و ئازاد. بەبێ ئەو مافە بنەڕەتییە، خەڵکی کەمتر ئازاد و بێدەسەڵاتتر دەبن. بەھۆی ئەوەوە، دەتوانین پێکەوە کار بکەین بۆ جیھانێک کە ڕێز و دەرفەتی شایستەی بۆ ھەمووان تێدابێت”.