سیسی و شا سەلمان كۆدەبنەوە

خواكوڕك
سەرۆكایەتی میسر بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە تێیدا رایگەیاندووە، باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و گفتوگۆکردن لەسەر رووداوە جیاوازە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ، کە هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە لەسەر ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.
سەردانەکەی سیسی کە لەسەر بانگهێشتی شا سەلمان دەبێت ، لەکاتێکدایە کە ماوەیەکە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ساردی بەخۆیەوە بینیوە لەدوای ئەوەی میسر لەسەر پرسی سووریا پێچەوانەی هەڵویستی سعودیە جوڵایەوە و دوای دەستبەکاربوونی سیسی ، ژمارەیەک لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە میسر دەرکران ، باڵیۆزخانەی سووریا لە قاهیرە کرایەوە و گەشتی ئاسمانی نێوان قاهیرە و دەمیشق دەستیپێکردەوە.
لەگەڵ شەڕی یەمەن کێشەکان قووڵتر بووەوە ، ئەگەرچی میسر چووە نێو هاوپەیمانییەکەی سعودیە بۆ لێدانی حکومەتی سەنعا و حوسییەکانی ئەو وڵاتە بەڵام ئامادە نەبوو هیزی وشکانی بنێرێت رۆڵێکی چالاکی لە شەڕەکەدا نەبینی.