ئێران خەریکی بەرهەمهێنانی چەکی کۆکوژە

خواكوڕك 
ئەنجومەنی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئێستادا ئێران سەرقاڵی بەرهەمهێنانی چەکی کۆکوژەو لە ئایندەیەکی نزیک دەبێتەخاوەنی ئەو چەکە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆنی پایتەخی ئەمریکا ئەنجومەنەکە بە پشت بەستن بە سەرچاوە سیخوریەکانیان ئەوەیان بۆ میدیا جیهانیەکان خستەڕوو کە وێڕای بونی ڕێکەوتنی ئێران و وڵاتان بۆ دەست هەڵگرتن لە هەوڵەکانی ئێران بۆ دروست کڕدنی چەکی ئەتۆمی بەڵام ئەو وڵاتە بە نهێنی خەریکی بەرهەمهێنانی ئەو چەکەیە.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا ئەنجومەنی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن ڕایان گەیان پێویستە ووڵاتان ڕێگری لەو هەوڵەی ئێران بکەن بۆ ئەوەی کۆریای باکورێکی تر لە دژیان دروست نەبێت و دواتر ببێتە هەڕەشە لەسەر تەواوی جیهان.

س: العربیە 

Back to top button