ئێران هۆكاری نەهاتنی ئیمام مەهدی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك 
لە وتارێکیدا بۆ مەلا شیعەکانی ناو سوپای حەرەس سەوری ئێرانی نوێنەری خامنەیی ئاماژەی بەوە کرد کە دوژمنانی ئێران ڕێگرن لە هاتنی ئیمامی مەهدی و نایەڵن خۆی دەربخات.
عەلی سەعیدی نوێنەری خامنەیی کە وتەکانی زۆرجار بونەتە جێگای تێڕامان،لە دواین لێدوانی بە دڵی تەنگەوە ئاماژە بەوە دەکات دوژمنەکانی ئێران لە دەرەوە ئەمریکایە و لە ناوەوەش هێزە لیبراڵەکانن کە ڕێگرن لە هاتنی ئیمامی مەهدی،لەو ڕووەشەوە ڕەخنەی توندی لە بزوتنەوەی کەسکی ئۆژۆزسیۆن و ئەمریکا گرت.
موسوڵمانانی شیعە مەزهەب پێیان وایە ئیمامی مەهدی چەندین ساڵە چاوەڕێی هاتنە بۆ ئەوەی تەواوی دوژمنانی ویلایەتی فەقیهی ئێرانی لە ناو ببات بەڵام ئەوەی جێگای گفتوگۆیە لای ڕەخنەگران ئەوەیە چۆن و بۆچی ئەمریکاو ئۆپۆزسیۆنی ئێانی ڕێگریان لە دەرکەوتنی ئیمامی مەهدی گرتووە،وەک ئەوەی سەعیدی دەڵێت؟

س:العربیە

Back to top button