گۆڕان: ئەگەر پارتی پەرلەمانیش كارا بكاتەوە یەكەم كارمان ئەوەیە بارزانی و پرۆژەی ریفراندۆم دووربخەینەوە

خواكوڕك 

ئەندام پەرلەمانێكی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان دەلێت بەرەیەك لەناو گۆڕاندایە، دەلێت ئەگەر پارتی پەرلەمان كارا بكاتەوە بەو سەركردایەتیەی ئێستاش یەكەم كارمان ئەوە دەبێت كە مەسعود بارزانی لە دەسەڵات دوورخەینەوە، پیلامی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان لەسەر دەستی بارزانی لەناو ببەین چونكە ئێمە ئامادە نین هیچ یاساییەك بۆ بارزانی بنێرین و قبوڵی بكەین”.

ئەندام پەرلەمانێكی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان كە لەبەر هەستیاری بابەتەكە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەخواكوڕكی راگەیاند، كە بەرەیەك لەناو گۆڕاندا، باوەریان وایە ئەگەر پەرلەمانیش بەسەرۆكایەتی یوسف محەمەد كارا بكرێتەوە یەكەم كاریان ئەوە دەبێت كارەكانی 23ی حوزەیران تەواو بكەن و ئەوان ئامادە نین بچنە ژێر هیچ پرۆژەیەكی پارتی جا ریفراندۆم بێت یان سەربەخۆی كوردستان بێت و دەلێت یەكەم كارمان ئەوەیە بارزانی لە پۆستەكەی دووربخەینەوە”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی یەكێتی دەلێت بەلێ پارتی راست دەكات گۆڕان متمانەی سیاسی نیە، بەئاشكرا بەئێمە دەلێن یەكەم كارمان لە كارا كردنەوەی پەرلەماندا، دوورخستنەوەی بارزانی و پرۆژەی ریفراندۆمەكەی دەبێت، چونكە ئێمە نامانەوێت پرۆژەی سەربەخۆی كوردستان لەسەر دەستی بارزانی سەربگرێت”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی یەكێتی دەشلێت ئەوەمان بە مەكتەبی سیاسی یەكێتی راگەیاندووە كە نیازی گۆڕان ئەوەیە لەناو فراكسیۆنەكەی دا، بۆیە كات كوشتنە بە كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان چونكە گۆڕان هیچ متمانەیەكی سیاسی نیە و پارتیش باش دەزانێت گۆڕان بەتەمای چیە بۆیە رێگا نادات پەرلەمان كارا بكرێتەوە بۆیە باشترین شت ئەوەیە دەرچەیەكی یاسای لەدەرەوەی پەرلەمان بدۆزنەوە بۆ ریفراندۆم ئەگەر هەر نەش بوو، ئەوە هەرسێ لایانی ( یەكگرتوو و پارتی و یەكێتی) پەرلەمان كارا كەنەوە”.

 

Back to top button