ئەرسەڵان بایز: چەند سەركردەیكی یەكێتی كە رۆژێك ساردو گەرمیان نەچەشتووە دەیانەوێت یەكێتی بەڵاڕێدا ببەن

خواكوڕك
بەشێك لەسەركردەكانی ناویەكێتی دژایەتی ئەو بۆچوونە دەكەن و دەیانەوێت پارتی و یەكێتی ناكۆك و دژ بەیەك بن, بەشەكەی تریش كە بەسەركردەكانی هەولێر هەژمار دەكرێن حەزو ویستیان هەیە بۆ پەیوەندی پتەو لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.
“ئەرسەلان بایز ” ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە میانی بەڕێوەچوونی چلەی ماتەمینی شەهێدێكی حزبەكەیدا لە مەڵبەندی هەولێر ڕایگەیاند ” تێكچوونی نێوان یەكێتی و پارتی هەولێرییەكان زیاندەكەن ، بۆیە خۆم و چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ ئەوەداین پەیوەندییەكانمان لەگەڵ پارتی توندو تۆڵ و پتەوبێت “.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕەخنەیشی لە چەند سەركردەیەكی نێو حزبەكەی گرتوو گووتی ” هەندێك كەس رۆژێك ساردو گەرمییان نەچەشتووە بۆ یەكێتی و ئێستا لە ئەوروپاوە هاتونەتەوەو دەیانەوێت یەكێتی بەئاراستەیەكی دیكەدا بەرن”.
پارتی دیموكراتی كوردستان باوەڕی وایە ئەو سەركردانەی یەكێتی كە حزبەكەیەوە نزیكن، باشتر تێگەیشتوون لە دۆخەكان و لە زمان و گوتارو هەلوێستەكانی حزبەكەیان .
لەسەر هەمان بابەت “سەلام عبدوڵا” سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەباتی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژە بەوە دەكات بەرژەوەندی نیشتیمانی و نەتەوەیی لەوەدایە پارتی و یەكێتی پەیوەندییان توندوتۆڵ و پتەو بێت، پارتی هەمیشە خویندنەوەی تایبەتی بۆ یەكێتی هەیە و یەكێتی بە شەریكێكی راستەقینە دەزانێت ، چونكە خاوەنی خەبات و مێژوو قوربانیدانی هاوبەشن “.

Back to top button