كاندیدێكی سەرۆكایەتی فەرەنسا: پشتگیری لە دەولەتی كوردی دەكەم

خواكوڕك
وەك بڕیارە 23ی نیسانی 2017 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە فەرەنسا ئەنجامبدرێت، ئەمە لە كاتێكدا ركابەریەكانی كاندیدان بە هێزتر دێتە بەرچاو, چونكە ئێستا پۆپیولستەكان بەهێزتربوونەوە و هەروەها ركابەرایەتی كۆماری و سۆشیالستەكانی ئەو وڵاتەش توندتر بووە, كاندیدێكی سەرۆكایەتی فەڕەنسا لە كارنامەكەی دەڵێت پشتگیری دەولەتی كوردستان دەكەم”
نیكۆلا دوپۆ ئنیۆن كە یەكێكە لە كاندیدانی سەرۆكایەتی كۆماری فەڕەنسا لە پرۆگرامەكەیدا پشتگیری دەوڵەتی كوردی دەكات.
‎لە خاڵی ١٧ی پرۆگرامی نیكۆلا ھاتووە “پشتگیری گەلی كورد دەكەم بۆ دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان، ھەروەك لە پەیماننامەی سێڤر (سیڤەر) لە ساڵی ١٩٢٠ بەڵێنیان پێدرابوو. كوردەكان شایانی ئەوەن بەتایبەت لە شەڕی بەرامبەر داعش ئەوەیان سەلماند”.

Back to top button