ئێمە دژی دەوڵەتی نەتەوەیی كوردین
سەنار شێرۆكی
ئەوە قسەی من نییە ،قسەی دۆران كاڵكان ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی پەكەكە و دەستەی بەرێوەبەرایەتی كۆماجڤاكی كوردستان :كەجەكە)یە ئەوە ئەو دروشمە نوێیەیە كە هەڵیان گرتووە ئەوەیش دژایەتی دروست بوونی دەوڵەتی كوردی بە ناوی پاراستنی گەڵانی رۆژهەڵاتی ناوەراست .
من نازانم ئەو بیرۆكە یە لە كوێوە هات و مانای چییە حیزبەك نەتوانیت تەنیا گەڵی خۆی لە پارچەیەك لە پارچەكانی كوردستان بپارێزیت چۆن دەتوانیت باس لە پاراستنی گەڵانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بكات.
ئایا پییان وایە كەئەو ووڵاتانەی كە كوردستان بە سەریان دابەش بووە ئەو ووڵاتەیانبۆ بەرهەم جەهێنن كە ئەوان باسی لێوەدەكەن ئایا ئەگەر كورد هەوێنی پاراستن و بنیات نانی دەوڵەتی گەڵانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بیت نابیت بیر لە دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردی بكات،هۆكار چییە كە ئەو حیزبە سەرەتا بە ناوی كوردستانی گەورەو بنیات نان كیانەكی سەربەخۆ هاتە ناو گۆرەپانی سیاسی كوردستان و رۆژەك لە پێناو بەرژەوەندی فڵانووڵاتی ئیقلیمی دروشمەكەی دەگۆریت و رۆژی پاشتریش لە بەر دەولەتەكەی تر رۆیا و دروشمەكی دەگۆریت و لە كاتەكی تر ناوی كوردستان كە پێشتر بە ناوی حیزبەكەیان لكێندرابوو بەڵام لە كاتی ئێستادا هیچ ئاسەوارەك لەو ناوە نادۆزیتەوە.
هەروەها دەڵێت: ” كە پێكهاتەی كورد لەو دەوڵەتانە هەوێنی پاراستنی و بنیات نانی دەوڵەتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە و نابێت كورد بیر لە دەوڵەتی سەربەخۆ بكاتەوە. گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە سەر بنەمای نەتەوە دەوڵەت دروست بكرێت و ئەمە پرۆژەیەكی ( شاشە و هەڵەیەكی ستراتیژیە) بۆیە ئێمە بەهەموو شێوەیەك دژی دروست كردنی دەوڵەت نەتەوەی كوردین، لەگەڵ پاراستنی دەوڵەتی ( عێراق و سوریا و ئێران و توركیا) داین، بەڵام خەباتی ئێمە بۆ گۆڕینی شوناسی ئەو دەوڵەتانەیە، بۆ دەوڵەتی گەلانی دیموكراتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست”.
من هیچ بۆ ناگوترێت لە بری ئەوەی نەبیت كە ئاماژە بە بەشی دووەمی قسەكانی بكەم:” هەروەها ئەو سەركردەیەی پەكەكە دەلێت، شنگال و موسڵ بۆ ئێمە خاڵی پاراستنی (دەوڵەتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە) بەیەك بەستنەوەی رێرەوی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە، بۆیە ئێمە رووبەروی پێشمەرگەی دەبینەوە، چونكە ناسنامەی پێشمەرگە ناسنامەیەكی مەترسیدارە، لەسەر دەوڵەتانی (عێراق و سوریا و ئێران و توركیا) لەهەوڵی دروست كردنی دەوڵەت نەتەوە دان، كوردستانی مافی دەوڵەت نەتەوەی نیە، ئەم مافە سەرمایەداری بەكوردی داوە، بۆ بەرژەوەندی جەمسەرگیری و سیاسی و عەسكەری بۆیە ئێمە بەهەموو شێوەیەك رووبەروی دەبینەوە.
ئیتر كاتی ئەوە هاتووە كە حیزبەكانی كوردستان بە روۆیایەكی تر و لە دەروازەیەكی تر لە یەك دەنگی بروانن چوون ئەوبیر و بۆچونانە نەوەك چارەسەری دۆزی رەوای كورد ناكەن تەنانەت بە رەو هەڵدێرشی دەبەن هەربۆیەش تاوەكوو زوو ئەو حیزب و پارت و لایەنە سیاسییانەی كە بە جۆرەك لە جۆرەكان پشتگیری لە سیاسەتە چەوتەكانی ئەو حیزبە دەكەن رێگایەكی جیاوازتر هەڵبژێرن و چیتر ئەو بەرەیەی كە دژی پێشمەرگەو نەتەوە و خاكی كوردستانە هەڵ نەبژێرن.