پارتی و یەكێتی بۆ درووستكردنی كۆمیتەی هاوبەش بۆ سازدانی ریفراندۆم سبەی كۆدەبێتەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان كۆبوونەوە,بڕیارە سبەینێ مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە پیرمام بۆ جارێكی تر لەسەر پرسی ڕیفراندۆم كۆببنەوە.

بەپێی زانیاریەكانە (خواكوڕك) بڕیارە سبەی یەك شەممە 22ی نیسانی 2017 مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە بۆ پرسی دروستكردنی كۆمیتەی هاوبەش بۆ ئامادەكاریی بۆ ڕیفراندۆم و چەند پرسێكی دیكە تەوەری كۆبوونەوەكان دەبن.

خواكوڕك زانیویەتی كە لە كۆبوونەوەی سبەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پرسی ریفراندۆم لە پێشینەی ئەو بابەتانەیە كە قسەی لە بارەوە دەكرێت.

Back to top button