ئهمڕۆ پارتی ئهم چالاكیه ئهنجام دهدات
خواكوڕك
ئهمڕۆ ٢٣-٤- ٢٠١٧ لە بارەگای دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دیدارێک بۆ یادی ڕۆژی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی سازدەکرێت.
(شڤان حمدی) ئەندامی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگهیاندوه” دەزگازی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی لە درێژەی کاروچاڵاکیەکانی خۆیدا بەبۆنەی ۱۱۹ مین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دیدارێکی تابیەت لەژێر ناونیشانی ” ئەرکی راگەیاندن لە قوناغی رزگاری نیشتمانیدا” سازدەکات.
حمدی گووتیشی” لەم دیدارە تایبەتدا چەند بابەتێک پێشکەش دەکرێن، ئەو بابەتانە لەلایەن کەسانی پسپۆر و شارەزا لە بواری ڕاگەیاندن تۆێژینەوەیان بۆ کراوە.