نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئارامگرتنی كه‌ركوكیه‌كان تا سه‌ر نیه و به‌رده‌وامیش نابێ
خواكوڕك
پارێزگاری کەرکووک سه‌باره‌ت به بوونی ئه‌م هه‌موو ئاواره‌یه له شاری كه‌ركوك رایگەیاند” ژمارەیەکی زۆری ئاوارە لە پارێزگای کەرکووک هەن، کە بەشێکیان ناوچەکانیان کۆنتڕۆڵکراونەتەوە، بەڵام ئامادەنین بۆ ناوچەكانیان بگەڕێنەوە.
(د.نەجمەدین كەریم) پارێزگاری كه‌ركوك لە ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی له كه‌ركوك رایگه‌یاندوه”ژمارەیەكی زۆری ئاوارە لە كەركووك هه‌ن، كە قورساییەكی زۆریان خستووەتە سەر شانی خەڵكی كەركووك و “خزمەتگوازییەكانی وەك ئاو، كارەبا، دەرمان، قوتابخانە و رێگاوبان لەگەڵ ئەو ئاوارانە دابەشكردووە. بەڵام سەبری خەڵكی كەركووك تا ھەتاھەتایی بەردەوام نابێت، به‌داخه‌وه ھەندێ لە ئاوارەكان، زیاتر لە دوو ساڵە ناوچەكانیان رزگاركراون، نەگەراونەتەوە.
پارێزگاری كه‌ركوك له میانه‌ی گوتاره‌كه‌ی” داوای لە حکومەتی عێراق كرد بەزووترین کات کار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بكات، هه‌روه‌ها لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە، پارێزگاری كەركوك ئاماژەی بەوەدا دواکەوتنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە.