لەساڵیادی داگیركردنی مەخمور، ئێران و یەكێتی و پەكەكە پێشبركێیانە
خواكوڕك
لە ساڵیادی داگیر كردنی مەخمور لەلایان داعشەوە، جارێكی تر سەرۆك كۆماری ئێران باسی رێگری كردن لە گیرانی هەولێر لەلایان داعشەوە كرد. ئێران رایگەیاند ئەگەر هێزەكانی ئێمە نەبوونایە، ئەوە هەولێر داگیر دەكرا. ئەمە بۆچەندەمین جارە سەرۆك كۆماری ئێران و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەوە دووبارە و سێ بارە دەكەنەوە، بەڵام پاش هێرشی داعش بۆ سەر شهنگال، میدیای ئیتلاعاتی ئێرانی لەهەواڵێكیدا كە بۆ زیاتر لە یەك كاتژمێر لەوكاتەدا لەسەر مالپەری فهرمی ئیتلاعات دا مایەوە، دوای ئەمە لابرا. لەهەواڵەكەدا هاتبوو، كە ”قاسم سلێمانی سەركەوتوو بووە لە تێوەگڵانی كورد لە شەڕی داعش. لەوكاتەدا كەناڵی رووداو ئەو هەواڵەی بڵاو كردەوە، بەڵام هەر پاش بڵاو كردنەوەی ئەو هەواڵە زیاتر لە كاتژمێرێكی نەخەیاند، لەسەر ماڵپەرەكە لابرا.
هەر لەو رۆژەی كە مەخمور داگیر كرا و داعش گەیشتە گوێر، یەكێتی بەشێوازی جیاواز ئەو هەواڵە بڵاو كردەوە. لەساڵیادی داگیر كردنی مەخموریش لەلایان داعشەوە، لەمیدیا نزیكەكانی باڵی دەسترۆشتووی سەربە لاهور تاڵەبانی بەشێوەی جیا جیا بڵاودەكرێتەوە. لەلایەك میدیاكانی نزیك لە لاهور تاڵەبانی و باڵی دەسترۆشتووی ئەو حزبە، باس لەوە دەكرێت كە دژە تیرۆری یەكێتی رێگری لە داعش كرد هەولێر داگیر بكات. هەر لەهەمان كاتیشدا ماڵپەری چاودێری مەلا بەختیار بەرپرسی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەلێت: لەسەر فەرمانی مەلا بەختیار دژە تیرۆری یەكێتی، هەولێری پاراست لەدهست داعش.
هاوكات لەگەڵ ئێران و یەكێتی، پەكەكەش هاوشانی ئەو دوو لایانە دەلێت: ئێمە بووین رێگریمان لەداعش كرد نەگاتە هەولێر و رێگریمان لە داگیركاری داعش گرت لە هەولێر. ئەمە سەرباری ئەوەی هەرسێ لایان باس لەوە دەكەن كە ئەوان بوون رێگریان لە داعش كردووە لەوەی بتوانن بگەن به هەولێر. لەكاتێكدا هەر لەهەواڵەكانی ئەو لایانانە، باس لە جۆڕی رێگریەكانیش كراوە.
ئێران دەلێت ئێمە لەرێگای چەند هاونێكەوە داعشمان هاونباران كردوو رێگریمان لەداعش كرد بگاتە هەولێر. لەهەمان كاتیش دا دژە تیرۆر كە گەورترین چەكیان دۆشكە و بیكێسی بوو، باس لەوە دەكەن كە بەم چەكانە لەگەڵ چەند سەیارەیەكی سەربازی رێگریمان لەداعش كرد. هەروەها پارتی كرێكارانی كوردستان دەلێت، ئێمە لەرێگای پاسەوانەكانی كەمپی مەخمور توانیمان رێگری لەداعش بكەین.
ئەمە لەكاتێكدایە، فەرماندە سەربازیەكانی پێشمەرگە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەو لێوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەی هەشتا هۆكاری پێشرەویەكانی داعش دەگەرێننەوە بۆ ئەو چەكانەی كە لە سوپای عێراقی دا دەستبەسەر كرابوو لەلایان داعشەوە. چەكەكان چەكی پێشكەوتووی ئەمریكا بوون لەلایان سوپای عێراقیەوە وەك هەرەشە بەرامبەر پێشمەرگە بەكار هات، دوا ئەمەش لە مووسڵ و ئەو ناوچانە، لە هەرەسی سوپای عێراقی دا بەجێما.
فەرماندە سەربازیەكانی لە شەری داعش ئەوەشیان بۆ میدیاكان ئاشكرا كردبوو، هۆكاری پاشەكشەی پێشمەرگە لەبەرامبەر داعش بوونی ئەو چەكە پێشكەوتووانە بوون كە هیچ چەكێكی سووكی وەك دۆشكە و ئارپچی و بیكێسی و هاون ناتوانێت بیان وەستێنێت، ئەمەش بوو بوە هۆكاری ئەوەی پێشمەرگە پاشەكشە بكات.
ئەمە لەكاتێدایە د. محەمەد ساڵح جومعە نووسەر و راوێژكار سیاسی، لەبارەی ئەو شەوەی داعش تا مەخمور هات دەلێت: “ئەو کاتەی داعش ھێرشی کردە سەر کوردستان و لە ھەولێر نزیک بووەوە، ڕاشکاوانە ئیسرائیل بە باراک ئۆباما، سەرۆکی ولایهته یەکگرتووەکانی ئەمریکای ڕاگەیاند، ئەگەر تۆ بڕیار نەدەیت، ئەوا ئیسرائیل بە فڕۆکە و سوپای خۆی، بەرگری لە کوردستان دەکات. بۆیە ئۆباما ڕای گەیاند، کوردستان ھێڵی سوورە”.
لەبەرامبەردا چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، قسەكانی ئێران و پەكەكە و یەكێتی، لەبارەی هێرشی داعش و نزیك بوونەوەی لەشاری هەولێر لەسەر بنەمای ئەو چەكانە بووە كە لەژێر دەستی پێشمەرگە بووە. هەروەها ئەو لایانانەش باش دەزانن كە داعش نە بە هاونەكانی ئێران لە پێشرەوی وەستا نە بە بیكێسی و ئارپێچی دژە تیرۆر و نە بە كلاشینكۆفی پاسەوانەكانی كەمپی مەخموری پەكەكە. ئەوەی داعشی وەستان و دوو رۆژ بەردەوام بوو لە بۆردوومان كردنی داعش، خۆ كۆكردنەوەی پێشمەرگە و هێرش كردن و تێكشاندنی داعش و پاشەكشە پێكردنی، فرۆكە ئێف 16 كانی ئەمریكا بوو، كە لە ناوەراستی ناوەندی كەشتیە فرۆكە جەنگیەكانی ئەمریكاوە هەڵساو بۆردوومانی سەختی داعشی كردوو وەستاندی و پاشەكشەی پێكرد.