وهزیرێكی حكومهت باس له تهماته دهكات و دابهزینی نرخهكهشی دهوروژێنێت
خواكوڕك
وهزیری كشتوكاڵی حكومهتی هەرێمی كوردستان باس له بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە دەكات و دهڵێت” لەچەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی تەماتە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوو لەدابەزین دەكات.
(عەبدالستار مەجید) وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان لە واڵی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فەیسبوك بابهتێكی بڵاوكردۆتهوه و رایگهیاندوه” لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە دەستمان كرد بە بەدواداچوونی هۆكارەكانی و بەپێی ئامارەكان كە لەهەریەكە لەوڵاتەكانی ئێران و توركیا و عەلوەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەدەستمان گەیشتووە، دەركەوتووە ئەو بەرهەمە لەو وڵاتانەش نرخی بەرزبۆتەوە، تا دەگاتە هەرێمی كوردستان نرخی یەك كیلۆ زیاتر لە ١٠٠٠هەزار دینار دەكەوێت.
ناوبراو ئهوهشی نوسیوه” كه ئێمە هیج باجێكمان لەسەر هاوردەی تەماتە دانەناوە، بۆیە ئەو حاڵەتە هیچ پەیوەندیەكی بەبڕیاری ئێمەوە نەبووە. لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا و لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی تەماتەی ناوخۆو ناوچەكانی دیكەی ناوەڕاست و باشوری عێراق، نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوو لەدابەزین دەكات.