سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ كرا

خواكوڕك

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌ په‌یچی فه‌رمی دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌” سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای تیرۆریستانی داعش ره‌وانه‌ی دۆه‌زخ كراوه‌ كه‌ به‌رپرسێكی باڵا بووه‌، له‌ نێو ریزه‌كانی داعش.

دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاندوه‌ـ پاش نيوه‌ڕۆى دوێنێ 22/4/2017 تيرۆريست (عه‌لى ره‌زا مه‌حمود) به‌رپرسى ديوانى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى گرووپى تيرۆريستيى (داعش) له‌ قاتعى ته‌لعفه‌ر، له‌لايه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ ته‌لعفه‌ر كرايه‌ ئامانج و كوژرا.
له‌ هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ هه‌ر دوێنێ 3 هاووڵاتى سڤيل له‌ گه‌ڕه‌كى ئيسڵاح زراعى له‌ به‌رى راستى شارى موسڵ له‌كاتى هه‌ڵاتنيان له‌ژێر ده‌ستى (داعش)، له‌لايه‌ن چه‌كدارانى (داعش) ته‌قه‌يان لێكراو كوژران.

Back to top button