ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه بزانن بۆ چیه و باسی چی ده‌كه‌ن.
خواكوڕك
وابڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له پیرمام كۆببنه‌وه و گرنگترین ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی نێوانیشیان بریتی بێت له پرسی ریفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه هه‌ردوو شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆ دەبنەوە و کۆبوونەوەکەش لە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە شارۆچکەی پیرمام ئەنجام دەدرێت.
هه‌ر ببەپێی زانیارییەکان ” یەکێک لە ته‌وه‌ره گرنگه‌كانی کۆبوونەوەکە، دروستکردنی کۆمیتەی هاوبەشە بۆ ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ده‌بێت و هه‌ردوولا پرسه‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش شه‌ن و كه‌و ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ده‌رئه‌نجامی روون ئاشكرای بكه‌ن بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
شایه‌نی باسه كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كیتی له ئه‌مڕۆدا، دوای كۆبونه‌وه‌ی باڵای یه‌كێتی و گۆران دێت.