تازه‌ترین كاری حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو بریتیه له فه‌لاقه كردنی خه‌ڵك
خواكوڕك
به‌رپرسیكی پارتی له دووزخورماتوو باس له گرژی و ئالۆزیه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات و ئاماژه ده‌كات ئێستا له شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو حه‌شدی شه‌عبی باڵا ده‌ستن به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نی كوردی له شاره‌كه.
(ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری) به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی له خورماتوو، رایگه‌یاندوه” بارودۆخی دووز رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت، زیاتر له هه‌شت جۆری گروپ و تاقمی سه‌ر به‌حه‌شد له ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه و باڵا ده‌ستن، رۆژانه‌ش ئه‌و گروپانه خه‌ڵك ده‌رفێنن و ئازاری دانیشتووانی سنوره‌كه ده‌ده‌ن و كووشتن و فه‌لاقه كردنیش به‌رده‌وامی هه‌یه، هه‌روه‌ها حه‌شد ئێستا له تازه‌ترین كاری‌دا خه‌ڵك فه‌لاقه ده‌كات و ماڵی خه‌ڵك ده‌بڕێت وله سنوری سلێمان به‌گ.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی زیاتر گوتویه‌تی” زۆر به‌داخه‌وه به هۆی كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نی كوردی له شاره‌كه حه‌شد باڵا ده‌ستن و حاكمی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی كورد خۆی به خاوه‌نی شاره‌كه نازانێت، ئه‌گه‌ر وابروات بارودۆخی سنوره‌كه زۆر خراپتر ئه‌بیت له‌وه‌ی ئێستا.