فه‌هیم عبدالله‌: نامانه‌وێت خوێن بڕژی له‌ نێوانمان به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌یكات شه‌ڕ فرۆشتنه‌

 

خواكوڕك
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كانی سوپای توركیا هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت” كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆردومانی ناوچه‌كانی سنوری دهۆك له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ په‌كه‌كه‌یه‌.
(فه‌هیم عەبدوڵڵا‌) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك، به‌ (خۆرنیوز)ی راگه‌یاندوه‌”ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌نجامی ده‌دات له‌ رووی بۆردومان و سوتاندنی ره‌ز و باغی خه‌ڵك و رووخاندن و كاولكاری، هه‌ر هه‌مووی سوجی په‌كه‌كه‌یه‌، چونكه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هۆكارن بۆ ئه‌م بۆردوومانه‌، ئه‌وان خۆیان له‌ نێو گوند و ره‌ز و باغی خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ حه‌شارده‌ده‌ن و توركیاش تۆپباران ده‌كات، زۆر به‌داخه‌وه‌ چه‌ندین جار پیمان راگه‌یاندوون له‌ رێگای لیژنه‌ تایبه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆمانه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ ئه‌م سنورانه‌چ ۆڵبكات، به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بووه‌ به‌ڵكو خراپتریش ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه‌ ده‌یبینین و ده‌یبیستین، هه‌تا كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی تۆنێل لی بده‌ن له‌ نێو شاره‌كان.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌”به‌ داخه‌وه‌ هه‌ندێك حزب له‌م سنوره‌ مجامه‌له‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن بۆیه‌ ئه‌وانیش به‌رده‌وامن له‌و كاره‌ ناشرینانه‌، په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ به‌ ئێمه‌ ده‌فرۆشن به‌ڵام ئێمه‌ نامانه‌وێت شه‌ڕی براكوژی و كورد كوشتن رووبدات، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین كه‌ په‌كه‌كه‌ ئه‌م سنورانه‌ چۆڵبكات و ماڵوێرانی بۆ خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ زیاتر نه‌كات.

Back to top button