زێدان دهیهوێت بهم شێوهیه سهركهوێت به سهر بهرشهلۆنه

خواكوڕك
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نزیك له یانهی ریال مهدرید بڵاوی كردۆتەوە” كه زێدانی راهینهری ریال پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە لەیارییەكانی گەڕی (33) خولی ئیسپانیا پشت بە پێنج خاڵی بەهێز دەبەستێت كه ئهمانهن:
رۆژنامەی ئاس باسی لە پێنج خاڵەكە كردووە و باسیان دهكات كه بریتین لهم خاڵانه:-
1. پاڵەپەستۆ و هێرشبردن لەیەكەم خولەك … بەبروای زێدان زۆر گرنگە لەیەكەم چركە ساتەوە هێرش ببەن و پاڵەپەستۆ بخەنە سەر یاریزانانی بەرشلۆنە بۆ ئەوەی تا گۆڵی یەكەم نەكەن رێگە بە هەناسەدان نەدەن”.
2. تۆپە بەرزەكان .. پلانی زێدان و چەكەكەی بریتی دەبێت لە تۆپە بەرزەكان كە لەم وەرزە تیپەكە لە (18) جار خۆشی پێگەیشتووە ، بۆیە دەیەوێت بیكاتە هۆكارێك بۆ بردنەوەی یارییەكە”.
3. ئابلوقەی میسی لەلایەن كاسیمیرۆوە ، زێدان لەیارییە گەورەكان بۆ نەهێشتنی ترس و مەترسییەكان ، هەردەم پشت بە كاسیمیرۆ دەبەستێت ، بۆ ئەم یارییەش رۆڵی وەستاندنی میسی بە كاسیمیرۆ دەسپێرێت”.
4. بی بی سی … رەخنەیەكی زۆر ئاراستەی سێ هێرشبەرەكەی پێشەوەی ریال مەدرید دەكرێت ، بەڵام ئەمجارە زێدان دەیەوێت بە پلانی بی بی سی وەڵامی رەخنەكان بداتەوە و مەترسییەكی زۆر لەسەر گۆڵی بەرشلۆنە دروست بكات”.
5. یەكگرتووی یاریزانەكان ، لەئێستادا زێدان بەبروای خۆی (24) جەنگاوەری هەیە و هەمووان یاریزانی سەرەكین و هەمووان دەتوانن رۆڵیان لەیارییەكە هەبێت چونكە لەم وەرزە سەرجەمیان بەشداریان لە سەركەوتنەكان كردووە و بە یەكگرتوویی توانیویانە بگەنە قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنس لیگ لە پێشەنگی خولی ئیسپانی ببینرێن”.