به سه‌رپه‌رشتی بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وامی هه‌یه
خواكوڕك
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه 23/4/2017 بە سەرپەرشتی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەبارەی پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان كۆبوونه‌وه و كۆبونه‌وه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام دەدەن، تەوەرە سەرەكییەكانیشیان پێكدێن لە میكانیزمەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆم و چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوانیشیان كۆمه‌ڵیك ته‌وه‌ری گرنگی نێوان هه‌ردوو لا و پرسی ریفراندۆم تاوتوی ده‌كرێت.
شایه‌نی گوتنه” ئه‌م كۆبونه‌وه پاش ئه‌وه دێت دوینێ سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان كۆبونه‌وه.