كۆمەڵی ئیسلامی و گۆڕان نوێنەر بۆ لێژنەی سەرپەرشتی ریفراندۆم نانێرن

خواكوڕك

ئەمرۆ یەكشەممە، 23ی 4ی 2017 هەردوو مەكتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پرمام كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادە كاریەكانی ریفراندۆم كراوە لەكوردستاندا، بەگوێرەی زانیاری میدیایەكان، لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، نوێنەری خۆیان بۆ لێژنەی ڕیفراندۆم دەستنیشان کردووە و تەنیا بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی نوێنەریان پێشکەش نەکردووە”.

گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان محموود محەمەد، بەمیدیاكانی راگەیاندووە:لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەت باس کران لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکانی کوردستان، چۆن پاڵپشتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بکرێت”.

لەبارەی دروست كردنی لێژنەیەك لە پارتی و لایانە سیاسیەكانی كوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی هێز و لایەنەکان و نەتەوەکان کرابوو.گوتەبێژی پارتی دەلێت، ئێستا زۆربەی هەرە زۆری لایەنەکان نوێنەرانی خۆیان بۆ لێژنەکە دیاری کردووە، جگە لە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کە ئەم دوو لایەنە تا ئێستا بڕیارێکی دیاریکراویان نەداوە”.

گوتەبێژی فەرمیی پارتی جەختی لەوە کردەوە کە بڕیار دراوە لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکرێت و بزاندرێت ئاخۆ لە ڕووی کات و لە ڕووی داراییەوە پێویستییەکانیان چییە تاوەکوو بۆیان دابین بکرێت.

Back to top button