پارتی و یەكێتی بەدووخاڵی جیاواز باسیان لە ریفراندۆم و پەرلەمان كردووە
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ خواكوڕك نێردراوە پارتی و یەكێتی لە دوو خاڵی جیا لە راگەیاندراوەكەدا باسیان لە پەرلەمان و ریفراندۆم كردووە، لە خاڵی كارا كردنەوەی پەرلەمانیش دا بەستراوەتەوە بە خزمەتكردنی سەربەخۆ و ریفراندۆم
دەقی راگەیاندراوەكەی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی یەكێتی و پارتی
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
له زنجیره كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، شاندی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له رێكه‌وتی 23ی 4ی 2017 كۆبوونه‌وه و چه‌ندین بابه‌تیان خسته به‌رباس و گفتوگۆكردن.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م/ سه‌ره‌تا باس له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی هه‌ردوولا كرا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی له كوردستان دروستبوون و جه‌خت له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی حكومه‌ت و داموده‌زگاكان كرایه‌وه بۆ باشتركردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه، هه‌روه‌كو باسی هه‌وڵه‌كانی وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌ردوولا کرا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و باره گرژه‌ی كه سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له به‌غدا دروستببوو.
ته‌وه‌ری دووه‌م/ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كه‌له‌سه‌ری رێككه‌وتبووین كرده‌وه، به‌تایبه‌تی:
أ. پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ریفراندۆم و ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ئه‌م پرۆسه گرینگه.
ب. چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێوازێک كه له‌خزمه‌ت پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كڕیزی نیشتمانیدا بێت.
ته‌وه‌ری سێیه‌م/ پڕۆژه (نه‌خشه رێگا)ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوای دیراسه‌كردنی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ربكرێت و وه‌ڵام بدرێته‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
23/4/2017