تەقە لەكادیرانی پارتی دەكرێت لەم شوێنەی كوردستان
خواكوڕك
بروسك تەحسین شاوێس بەرپرسی لێژنەی ناوچەی لەیلانی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایدەگەێنێت، لەسنووری ناوچەی لەیلان تەقە لە ماڵی (9) كادیری پارتی كراوە، دەلێت دەبێت دەزگا ئەمنییەکانی لەیلان جیددی بن لەبەر ئەوەی چەند جارێک تەقە لە ماڵی کادیرانی پارتی کراوە و نابێ ئەو دۆخە وەها درێژە بکێشێ”.
بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لەیلان، بە ماڵپەری حزبەكەی راگەیاندووە، ماوەیەكە تەقە لەماڵی كادیرانی پارتی لە سنوری لەیلان دەكرێت و دەلێت لە نێویاندا کەسانی بەرپرسی پارتی هەن و یەکێکیان ئەفسەری پلەداری سەربازییە و هەموو تەقەکردنەکانیش تۆمار کراون.”
شاوێس دەشلێت ”تەقەکردنەکان لە یەک کاتدا نەبوون، ماوەیان لە نێواندا هەبووە، بۆیە دەزگا ئەمنییەکانمان ئاگادار کردووەتەوە، کە ناکرێت بەو شێوەیە مامەڵە بکرێت و تەقەکەرەکان بۆی دەربچن، ناشکرێت ژیانی کادیرانی پارتی لە مەترسیدا بێت هەروها دەشلێت، نەزانراوە تەقەکەرەکان کێن؟ بەڵام هەرکەسێک بن، دەبێ لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت و پێمان وایە دەبێ دەزگا ئەمنییەکان لە دۆزینەوەی تەقەکەرەکاندا جیددی بن.”