نەجمەدین كەریم: پشكی نەوت ١٠ ملیۆن دۆلار لە هەرێمی كوردستان وەردەگرن

خواكوڕك 

پارێزگاری كەركووك لەمیانی بەرێوەچوونی رێورسمی كردنەوەی قوتابخانەیەك لە كەركوو،ك رایگەیاند لە بەشە نەوتی كەركووك كە هەرێم دەیفرۆشێت، ١٠ ملیۆن دۆلار لە هەرێمی كوردستان وەردەگرن”.

نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك هەروەها گوتیشی حكومەتی عێراق كە نەوتی كەركووك دەبات تاوەكو ئێستا هیچ بڕە بارەیەكی بۆ كەركووك نەناردووە، دەلێت كەركووك تاوەكو ئێستا هیچ پارەیەكی لە حكومەتی بەغدا وەرنەگرتووە بەڵام هەرێم 10 ملیۆن دۆلار وەك پترۆدۆلار دەداتە كەركووك.

ئەمە لەكاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان لەرێگای بۆریەكانیەوە، نەوتی كەركووك هەناردە دەكات، مانگانە 10 ملیۆن دۆلار دەداتە پارێزگای كەركووك وەك پترۆ دۆلار”.

Back to top button