بۆ سایتی چاودێر! پیشمەرگە شەڕ دەکات، ئێوەش موزایەدە!
کاوە میران
لە بەرامبەر هەندێ كەسی خۆفشێن و فڕێدانی قسەی پڕ لە درۆ و باقوبریقدا، ئەوانەی هەموو شتێ دەكەن بەس كار ناكەن، زۆر جار مرۆڤ ناتوانێ بێدەنگ بێت و هیچ نهڵێت.!
دوو ساڵە گەلی كوردستان قوربانی دەدا، هەزاروپێنجسەد شەهیدی داوە، زیاتر لە دوو هەزار برینداری هەیە، كەچی سایدی چاودێر- ی نێزیك لە مەلابەختیار، ڕاپۆرتێكی پڕ لە درۆی شاخداری لە بیرەوەریی دووەمین ساڵەی ڕزگاركردنی مەخمووردا بڵاو كردۆتەوە، كە سەرتاپا هۆنینەوەی سیناریۆیە بۆ فیلمێک، کە تێیدا بەڕێز مەلابەختیاری وەک پاڵەوان نمایشت کردووە.
بەداخەوە دیارە مەبەست و نەفەسی ناو ڕاپۆرتەکەی جاودێر تەنها دروستکردنی ناتهبایی و ناکۆکی و جیاکردنهوهی پێشمەرگە و شەهید و سەنگەرەکانە، ئەوانەی چاودێر كردوونی بە پاڵاوان، بە (جەماعەتی سینگ دەرپەڕاندنی بەر كامێرا) ناویان ڕۆیشتووە! ئەگەر نا هیچ ڕۆڵێكیان لە ئانوساتی ڕزگاریی مەخموردا نەبووە و ئەگەر هاتووشن تەنها بۆ بەرزكردنەوەی عەلەمی یەکێتی و وێنەگرتن و خۆگیڤ کردنەوە و کشوفشی بەر تەلەفزیۆن هاتوون، ئهویش کهی؟ دوای تەواوبوونی شەڕەكە. بۆیە پیێویست بەم هەرایە ناكات، پێشمەرگە لە هەر بستێكی ئەم خاكەدا شەهید بێت موڵكی گەلە و خوێنیان جودا ناكرێتەوە، ئەوانەی جیاوازی دهخهنه نێوان شەهید و پێشمەرگەوه، بێنمەكن بەرامبەر خوێنی شەهیدان، شەرم و شوورەییە كوردستان لە شنگالەوە تا جەلەولا ئەو هەموو شەهیدەی دابێت، كەچی شەهیدەكان بە حزبی بكرێن!
ئێمە، كە وەڵامی قسەی لەم جۆرە نادەینەوە، مانای ئەوە نییە ئاگامان لە شكست و فەزیحەكانی قۆڵی جەلەولا و ئەولاتریش نەبێ، مانای ئەوە نییە بێ دەنگ بووین بەرامبە ئەوانەی بە چەند مانگیک دوو گەڕەکییان بۆ ئازاد نەکراو دواتر شارەکیان ڕادەستی حەشد کرد و لەملاشەوە دووزخورماتوویان بەم حاڵە گەیاند! مەمنوونتان دەبین ئەگەر بە دژە تیرۆر عیلاجێک لە جەلەولاو دوزخوورماتوو بکەن!
(مێژوو زۆر رووداو بۆ سەردەمێك دادەپۆشێ، بەڵام مانای ئەوە نییە ئیدی تا ئەبەد شاراوە دەبن چونکە وەک مامۆستا هەژار _ ی شاعیر دەڵێ
لافاوی مێژوو بەگوڕ و تاوە.. رۆژێ پاک و پیس ئەخاتە لاوە).!
سایتی چاودێر دەنووسێ، گوایە سەرۆك بارزانی داوای لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كردووە بە هانای هەولێرەوە بێن، ئەمەشیان دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی نییە، بەڵکو درۆیەكە ههڵیانبهستووه و دڵی خۆیانی پێ خۆش دهکهن.
لە ڕاستیدا ئەوانەی ئەو نەفەسە حیزبیە گەرم دەكەن، گرووپێكی بچووكن حەزیان لە بازاڕی ئاشووبە، حەزیان لە كەمكردنەوەی شكۆ و گیانفیدایی پێشمەرگەیە كە خۆری داعشی ئاوا کردووەو جیهانی سەرسام كردووە، ئەگەر نا خۆزگە یەك جار ڕاستگۆیانە دیقەتیان لە دوژمن دەدا، تا بزانن سهنگهری پێشمهرگه ههڵاوێردراوه و پێشمهرگه جگه له مهدالیای شهرهفی کوردستان کهی وهک ئهندامی فڵان و فیسار حیزب پێناسهی کراوه و بچووک کراوهتهوه؟ ئهوه بچووککردنهوهی پێشمهرگهیه و تهنیا کاری ئهو کهسانهیه که تام و بۆنی نیشتمانپهرستییان نهچێشتووه، ئێوە لە بری ئەم هەموو موزایەدەی بە سەر خەڵکییەوە دەیکەن پێویستە داوای لێبوردن لە گەلی کوردستان بکەن لە بەرامبەر بەدەستەوەدانی جەلەولاو خورماتوو!
گرنگە هەمومان هەوڵ بدەین لەو دۆخەدا گەلی كوردستان بە كەمترین زیان ببەینە دەرەوە و نزیك ببینەوە لە قۆناغی بەرەوپێشتربردن و بەدیهێنانی ئاواتی سەربەخۆیی کوردستان.