ڕوانگه‌یه‌كى تر له دیدى بارزانى بۆ ده‌وڵه‌تى كوردى
كرمانج عوسمان
لاى هه‌موو كه‌سێك ئاشكرایه له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى كه سه‌رۆك بارزانى چه‌نده په‌رۆشه و جیددیه له‌سه‌ر پرسى سه‌ربه‌خۆیى، له چه‌ندین بۆنه‌ى جیاوازیش له به‌رامبه‌ر دۆست و دوژمنانى، ئه‌و ئاره‌زوو و ماف و داخوازییه‌ى سه‌ربه‌خۆبوونی به ده‌نگێگى به‌رز دووباره كردووه‌ته‌وه..
ڕاسته كه سه‌ربه‌خۆبوون مافێكى سرووشتیی گه‌لانه، راسته كه له یاساى نێوده‌وڵه‌تیدا به مافێكی شه‌رعى دانراوه، راستیشه كه له ده‌ستوورى عێراقدا هیچ مادده‌یه‌ك نییه ڕێگرى بكات له سه‌ربه‌خۆبوونى كوردستان و جیابوونه‌وه‌ى یه‌كجاره‌كى له عێراق، ئه‌و زانیاریانه هه‌م لاى بارزانى هه‌م لاى هه‌مووان ئاشكرایه، به‌ڵام ڕوانگه‌یه‌كى تر له تێڕوانین و تێگه‌یشتنى بارزانى بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، به‌تایبه‌تى له داوى سالى 1991 و دواتریش دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆریستانى داعش له چه‌ند لایه‌ك سه‌رچاوه‌ى گرتووه، یه‌ك له‌وانه بارزانى نرخ و به‌های ده‌وله‌تى كوردستان ده‌زانێت كه له یاساى نێوده‌وڵه‌تى و په‌یماننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوه‌كو ده‌وڵه‌تیكى سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ و سنوورى خۆمان نه‌بێت، ئه‌وا پاراستن و پارێزگاریكردن له‌و خاكه ئاسته‌مه.. به‌و مانایه‌ى كه له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ ده‌كرێت شۆڕش بكه‌ین و به‌رگرى له خۆمان بكه‌ین، هه‌روه‌ك ده‌بینین كه چۆن پیشمه‌رگه به‌وپه‌ڕى له‌خۆبردوویی و پاڵه‌وانانه كوردستان به خوێن ده‌پارێزێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى تاكو سنوورى خۆمان نه‌بێت ئه‌وا كۆمه‌لگاى نێوده‌وڵه‌تى وا به ئاسانى له‌سه‌ر كوردستان نایه‌ته ده‌نگ و پارێزگارى ناكات، ئه‌مه‌یشی له‌به‌ر بیرۆكه‌ى سه‌روه‌ریى وڵاتانه؛ چونكه تا ئیستا ئێمه به‌شێكین له عێراق، بۆیه بارزانى دركى به‌وه كردووه كه چه‌ند گرینگه سنوورى نێوده‌وڵه‌تیى خۆمان هه‌بێت، ئاخر بۆ ئه‌وه‌یه تا هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر كوردستان بێت ئه‌وا كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر كوردستان وه‌ده‌نگ بێت، به باوه‌ڕی من هه‌ر ئه‌وه‌یشه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
ئه‌گه‌ر ده‌پرسى ئه‌ى چۆن ئێستا كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه و زۆربه‌ى وڵاتانى دونیایش هاریكاریی ئێمه ده‌كه‌ن و فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌مانپارێزن؟، وه‌ڵامه‌كه‌ى به كورت و كرمانجى ئه‌وه‌یه كه، ئه‌م بهدهنگهوههاتنهی ده‌وڵه‌تان هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی بارزانى بوون. له لایه‌كى تر ئه‌گه‌ر به‌لایه‌نى كه‌م نه‌توانین وه‌ك ده‌وڵه‌تێك سنوورى خۆمان هه‌بێت، به‌ڵام به‌لایه‌نى كه‌م چه‌سپاندنى سنوورى كوردستان له ئاستى ناوخۆ گرینگه، بۆیه بارزانى پێشتر جه‌ختى له‌وه ده‌كرده‌وه كه، كێشه‌ى كورد كێشه‌ى خاكه نه‌ك كێشه‌ى نه‌وت و، ده‌بێت مادده‌ى 140 جێبه‌جێ بكرێت.
پێداگریی بارزانی له‌سه‌ر پرسی به‌ده‌وڵه‌تبوون كه دوێنێیش له دیمانه‌یه‌كیدا جه‌ختی لێ كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ”پرسی سەربەخۆیی کوردستان ڕێڕەوی خۆی تێپەڕ دەکات و هیچ کارەسات و ڕووداوێک ناتوانێ پێشی پێ بگرێت”، پێمان ده‌ڵێ كه به ده‌وڵه‌تبوون لاى بارزانى به‌و واتایه‌یه كه، كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت چه‌ندین په‌یماننامه واژۆ بكات له بوارى ئابوورى و مافه‌كانى مرۆڤ و، ببێته به‌شێك له دادگاى تاوانكاریى نێوده‌وڵه‌تى، كه گه‌ره‌نتیى دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى جینۆساید ده‌كات، له‌لایه‌كى تر وه‌ك ده‌وڵه‌ت سه‌ربه‌خۆیى و سه‌ربه‌ستیمان له ڕووی ئاسمان و بوارى دیپلۆماسیشه‌وه ده‌بێ. بۆیه گرینگه كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستى كوردستان و سهرۆكهكهىببێته ده‌وڵه‌ت و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م پرسه زۆر گرینگ و چئرهنووسسازه بره‌وی پێ بدرێ و هه‌مووان پشتیوانی بن.