دواین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی فەرەنسا
خواكوڕك
ئەمرۆ 23ی 4ی 2017 هەڵبژاردنی كاندید بۆ سەرۆكایەتی فەرەنسا دەستی پێكرد و بەپێی دواین زانیاری دوو كاندید بۆ سەرۆكایەتی بەسەركەوتن، ئەوانیش هەریەكە لە مارى لوپين و ئيمانوێڵ ماكرون گه‌يشتنه خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌وه”.
بەپێی زانیاریەكان یەكێك لەكاندیدەكانی براوەی هەڵبژاردنی قۆناغی یەكەم مارین لۆپینی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وروپی، كه له ساڵی 2011 وه سه‌رۆكی پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانیی راستڕه‌وی توندڕه‌وه، ئه‌و پارته‌ی باوكی دایمه‌زراند، ده‌یه‌وێت “فه‌ڕه‌نسا بۆ فه‌ڕه‌نسییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه”” ئه‌و گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تییه‌ی دژی موسڵمان و په‌نابه‌ران ده‌كات و ده‌یه‌وێت وه‌ك دۆناڵد تره‌مپ به‌و رێگایه زۆرینه‌ی ده‌نگ كۆبكاته‌وه، یان به‌و رێگه‌ی وای له زۆرینه‌ی بریتانییه‌كان كرد له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگیاندا.
كاندیدەكەی تری سەركەوتوو بۆ قۆناغی دووەمی خوڵی هەڵبژاردن ئیمانوێڵ ماكرۆنە، كە پێشتر زۆر لای فه‌ڕه‌نسییه‌كان ناسراو نه‌بوو، تا ئه‌وكاته‌ی له ساڵی 2014 وه‌ك وه‌زیری ئابووری چووه ریزی حكومه‌تی ولاته‌كه‌یه‌وه، له مانگی ئابی ساڵی 2016 وه‌ك سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه‌ی “بۆ پێشه‌وه!” خۆی خزانده پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا و پێگه‌ی خۆی له ناوه‌ندی مه‌یدانی سیاسه‌تی فه‌ڕه‌نسادا ده‌رخست، ئه‌و كاندیده گه‌نجه “خاوه‌ن كاریزمایه” توانی سه‌رنجی حه‌شامه‌تێكی زۆر بۆ كه‌مپه‌ینه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رابكێشێت، له هه‌مانكاتدا پاڵپشتی ده‌سته‌بژێری سیاسی و میدیایی و بواری ئابووریی له هه‌موو ئاراسته‌كان بۆ خۆی راكێشا، به‌ڵام له‌سه‌ری پێویسته خواست و خولیای نوێبوونه‌وه‌ی له ژیانی سیاسی‌دا، له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان ساغبكاته‌وه و كه‌م شاره‌زاییه‌كه‌ی بگۆرێت به ئه‌زموونێكی قوڵ، چونكه پێشتر هیچ پۆستێكی باڵای به رێگای هه‌ڵبژاردن وه‌رنه‌گرتووه”. هەر بەگوێرەی بەرنامەی ئیمانوێڵ ماكرۆنە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا لە فەقەرەی 17مین پرۆگرامی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا پشگیری لە راگەیاندنی سەربەخۆی كوردستان دەكات”.