ئیسماعیل بێشكچی: بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەبێت كورد كیمیابارانی هەڵەبجە لەبیر نەكات

خواكوڕك
دوای ئەوەی پرسی ریفراندۆم بووە رۆژەڤ و بە كردەی هەنگاوی بۆ هەلهێنرا لە لایەن پارتی و یەكێتی, پرسی ریفراندۆم لە ئێستادا لە ناوەندە ئەكادیمی و رۆشنبیریەكان زۆرترین قسەو باسی لە بارەوە دەكرێت, بیرمەندێكی تورك لە بارەی سازدانی ریفراندۆمەوە دەلێت:” بۆ ئەوەی سەربەخۆیی بەدەست بێت، كیمیابارانی هەڵەبجە لەبیر نەكەن”

ئیسماعیل بێشكچی رووناكبیری توركیا و دۆستی كورد لەبارەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانەوە رایگەیاند دەبێ كورد بۆ ئەوەی سەربەخۆیی بەدەست بێنێ، كیمیابارانی هەڵەبجە لەبیر نەكات، دەبێ بزانن چۆن و بۆچی ئەنفال كران، دەبێ ئەمنە سوورەكەی سلێمانییان لەبەرچاو بێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە لە هۆڵی كۆنفرانسەكانی زانكۆی دهۆك كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانست بەڕێوەچوو، كە تێیدا گەنگەشە لەسەر كوردستانی دوای نەمانی داعش و ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان.
لە كۆنفرانسەكەدا ئیسماعیل بێشكچی پڕۆفیسۆر و رووناكبیری توركیا وتارێكی لە بارەی سنوور، ریفراندۆم و سەربەخۆیی پێشكەش كرد، تیایدا باسی لە رۆڵی زانكۆ كرد و گوتی “رۆڵی زانكۆكان بۆ سەربەخۆیی زۆر گرنگە و پێویستە لە زانكۆكاندا ئازادی و ئازادی رادەربڕین بوونی هەبێت، چونكە ئەمە بنەمای كۆمەڵگەیەكی تەندروستە بۆ دەوڵەتێكی تەندروست و سەركەوتوو”.
بێشكچی گوتی “بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەبێت كورد كیمیابارانی هەڵەبجە لەبیر نەكات، بزانێت چۆن و بۆچی ئەنفال كراوە، هەروەها ناوەندی ئاسایشی سلێمانی سەردەمی بەعس (ئەمنە سوورەكە)یان لەبەرچاو بێت، دوای ئەو هەموو كارەساتە، دەبێت كورد سەربەخۆ بێت، ریفراندۆم ئەنجام بدات، لە رێگەی ریفراندۆمەوە ئامانجەكانی بپێكێ، كورد ئەگەر ئەمنە سوورەكەی سلێمانی بەبیر بێت و بزانێت چی تێدا روویداوە و چەند كەس كوژراون و چەند كەسی دیكە ئەشكەنجە دراون، بیر لەوە بكەینەوە چۆن دەتوانین بڵێین یەكپارچەیی خاكی عێراق با بەردەوام بێت؟ نەخێر ناتوانین بڵێین بەڵێ بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق مەگەر هەموو پێكهاتەكان هەموو پێكەوە بن بە یەكسانی بژین ئەمەش نەبووە”.

Back to top button