ئاری هه‌رسین:سوپایی یه‌كگرتووی كوردستان داده‌مه‌زرێت
خواكوڕك
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت”هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌مڕۆ بێت یا سبه‌ی ده‌بێت یه‌كبگرێته‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ش دراوه و كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم كاتێك پێكهات یه‌كێك له خاڵه سه‌ركیه‌كانی رێكه‌وتنی كابینه‌كه یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بوو.
(ئاری هه‌رسین) سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه”وه‌كو لیژنه‌ی پێشمه‌رگه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی ئه‌و پرسه‌ین، كاری جدیشمان بۆی كردوه، بۆیه یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بابه‌تێكی نوێ نیه، ئیمه زۆر جار وتومانه و بڕیار هه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه كه به بڕیاری ژماره (19) ی مانگی 7/2014 ی په‌رله‌مانی كوردستان كه لیژنه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و پرسه‌ی گه‌ڵاڵه كردبوو، بڕیاری بۆ ده‌رچووه.
ناوبراو زیاتر گوتویه‌تی” ئێمه ئومێد ده‌كه‌ین و پاڵپشتین كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سوپای كوردستان درووست ببێت، و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌كبرگێته‌وه، وه‌كو له بڕیار نامه‌كه‌ی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تیش هاتوه.