په‌رله‌مانتارێكی كورد: عێراق هیچ رۆڵێكی نه‌ماوه له جیهان و سه‌ربه‌خۆی كوردستان نزیكه
خواكوڕك
په‌رله‌منتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق رایگه‌یاند:یه‌كگرتووی عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان، بۆیه گه‌لی كوردستان هه‌ر كات بڕیاری سه‌ربه‌خۆی بدات ئه‌وا وڵاتانی دونیا پێشوازی لێده‌كه‌ن.
(دلشاد شەعبان) پەرلەمانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه”هه‌تا عێراق یه‌كگرتوو بێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری جیهان به‌رده‌وامه و بوونیشی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق له ئێستا وه‌كو ناوه‌ندێكی تیرۆر و تیرۆریستانی لێهاتووه، بوه به كارگه‌ی پێگه‌یاندنی تیرۆر، بۆیه له ئێستادا گه‌لی كوردستان بڕیاری خۆی بدات ئه‌وا ووڵاتانی جیهان پێشوازی له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كریت له جیهاندا عێراق هیچ رۆڵ و پێگه‌یه‌كی ئه‌وتو به‌رچاوی نه‌ماوه، تا بتوانێت كاریگه‌ری درووستبكات.